مۆپ: دەبێت تێکۆشان لەدژی دەستبەسەرداگردنی شارەوانییەکان بەرفراوانتر بکرێت

پارتی ئازادی مەزۆپۆتامیا ناڕەزایی خۆی نیشان دا لەدژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین، ڕایگەیاند: "دەبێت ئەم تێکۆشانە هاوبەشەی دیموکراسی گەلان لە هەموو شوێنێک بەرفراوان بکرێت".

پارتی ئازادی مەزۆپۆتامیا (مۆپ) ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی شارە گەورەکانی ئامەد، مێردین و وان-ی شەرمەزار کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: عەقڵیەتی دەوڵەتی داگیرکاریی تورک کە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات و هێرشی سەر گەلی کورد، گەلان و بەها دیموکراسییەکان دەکات، نیشان دەدات چەند بێچارەیە.

مۆپ ئاماژەی بەوەش کرد، خاوەنداریکردن لە شارەوانییەکان واتای دژایەتیکردنی حکومەتی فاشیستی عەقڵیەتی قڕکەرە، ئەوەش یەکێکە لە مەرجە گرنگەکانی دیموکراسی.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەش کراوە: "بەناوی مۆپ بانگەوازی بۆ گەلی ئاسوری-سریانی-کەلدانی دەکەین کە خاوەنداری ئەو پشتیوانیانە بکەن کە هاوکات بە ڕەنجی ئەوانیش بەدەستهاتووە، لە هەرشوێنێک هەن بەشداری بزووتنەوەی دیموکراسی کۆمەڵایەتی ببن و خاوەنداری لە بەها دیموکراسییەکانی خۆیان بکەن.

بانگەوازی بۆ ڕای گشتی جیهانیش دەکەین کە پشتیوانی کورد و گەلان بکەن کە بە پێشەنگایەتی هەدەپە دیموکراسی دەپارێزن، چارەسەری بەسەر فاشیزمی دەوڵەتی تورکدا بسەپێنێت.

ئەگەر دەوڵەتی تورک بیتوانیایە کێشە ناوخۆییەکانی بەفاشیزم چارەسەر بکات، ئێستا لە تورکیا جگە لە تورک هیچ گەلێکی تر نەدەما. ئەو کاتە گوشاری فاشیست، قڕکردن، کۆمەڵکوژی و قەیومەکان چارەسەری جێبەجێ نابێت. بۆیە بۆئەوەی گەل زیاتر زیانی پێ نەگات، دەبێت دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی عاقڵانە خۆی لەو عەقڵیەتە ببوێرێت و لە چوارچێوەی بەها دیموکراسییەکاندا بڕوانێتە کێشەکان. تێکۆشانی دیموکراسی هاوبەشی گەلان دەوڵەتی تورک دەخاتە ئەم قۆناغەوە. لەو چوارچێوەیەدا بەناوی مۆپ تێکۆشانی دیموکراسی هاوبەشی گەلان لە دژی قەیومەکان لە هەموو شوێنێک بەڕێوەدەبەین".

ک-ش