ناسر یاگز: به‌رده‌وام ده‌بم له مانگرتن
ناسر یاگز كه ٥٤ ڕۆژه له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان له هه‌ولێر مانی له خواردن گرتووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌رده‌وام ده‌بێت له چالاكییه‌كه‌ی.
ناسر یاگز كه ٥٤ ڕۆژه له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان له هه‌ولێر مانی له خواردن گرتووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌رده‌وام ده‌بێت له چالاكییه‌كه‌ی.
مانگرتن له خواردن بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، له ڕۆژی ٥٤هه‌مدا له نوێنه‌رایه‌تیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌ولێر به‌رده‌وامه. باری ته‌ندرووستیی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په ناسر یاگز كه له مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌تدایه، تێكچووه. یاگز ڕایگه‌یاند، ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت له چالاكییه‌كه‌ی.
ناسر یاگز داوا له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا ده‌كات كه هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان كه ماوه‌ی ٣ ساڵه به‌شێوه‌یه‌كی تووند به‌رده‌وامه. ده‌رباره‌ی دۆخی ته‌ندرووستیی خۆیشی گوتی، «ڕۆژ به ڕۆژ جه‌سته‌م ته‌نگه‌تاوتر ده‌بێت، به‌لام به‌رده‌وام ده‌بم له چالاكییه‌كه‌م.»
یاگز هێمای بۆ ئه‌وه كرد، پێویسته هه‌موو كه‌س ڕۆڵی خۆی بگێڕێت له‌پێناو ته‌ندرووستیی عه‌بدوڵا ئۆجالان، هه‌روه‌ها ده‌بێ په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ئازاد بكرێن.
s.m