چالاكیی مانگرتنی نۆبه‌تدار له خواردن كه له بینای نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت له ڕۆژی ٥٩هه‌مدا به‌رده‌وامه. ئه‌مڕۆ گرووپی سییه‌م نۆبه‌تی مانگرتنه‌كه‌ی وه‌رگرت. هاوكات ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په ناسر یاگز كه ٥٩ ڕۆژه به‌شێوه‌یه‌كی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت مانی له خواردن گرتووه، سه‌ره‌ڕای تێكچوونی باری ته‌ندرووستی، پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له چالاكییه‌كه‌ی ده‌كات. یاگز ١٠ كیلۆ كێشی دابه‌زیوه و تووچی چه‌ندین نه‌خۆشی بووه، به‌ڵام وره‌ی به‌رزه و سوره له‌سه‌ر به‌رده‌وامی دان به مانگرتنه‌كه‌ی.
نوێنه‌ری هه‌ده‌په له باشووری كوردستان موزه‌یه‌ن گونه‌ش ڕایگه‌یاند، «ده‌بێ ده‌موده‌ست گۆشه‌گیری هه‌ڵبگیرێت. گه‌لی كورد له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك پێویسته هه‌ڵوێستێكی به‌هێزتری هه‌بێت. ده‌بێ گه‌له‌كه‌مان له دژی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر باكوور، باشوور و ڕۆژاڤا به‌رخۆدان بكات.»
گونه‌ش گوتیشی، «گرینگه كه زانیاری ده‌رباره‌ی به‌ڕێز ئۆجالان وه‌رگیراوه، به‌ڵام هێشتا گۆشه‌گیری به‌رده‌وامه. هه‌ر بۆیه داواكاریی ئێمه ئه‌وه‌یه گۆشه‌گیری به‌ته‌واوی هه‌ڵبگیرێت. پێویسته پارێزه‌ر و خانه‌واده‌كه‌ی بتوانن بچنه دیداری ئۆجالان. ده‌بێ ده‌موده‌ست كۆتایی به‌و گۆشه‌گیرییه توونده بهێنرێت.»
له لایه‌كی دیكه‌وه به پێشه‌نگایه‌تیی كۆمه‌ڵه‌ی كرێكارانی میزۆپۆتامیا له شاری سلێمانی مانگرتن له خواردن بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له ڕۆژی ٣٦هه‌مدا به‌رده‌وامه. ئه‌ندامانی نووسینگه‌ی كه‌ركووك-ی به‌ره‌ی دیموكراتیی گه‌ل سه‌ردانی مانگرتوانیان كرد و پشتیوانی خۆیان ڕاگه‌یاند.
هاوكات له وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای مه‌خموور چالاكیی مانگرتن له ڕۆژی ٣٤هه‌مدایه. ئه‌مڕۆ گرووپی دوازده‌هه‌م به لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی نۆبه‌تی مانگرتنه‌كه‌ی وه‌رگرت.
مانگرتوان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد، تا گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كۆتایی پێدێت، به‌رده‌وام ده‌بن له مانگرتنه‌كه‌یان.
s.m