ناسر یاگز: هەتا گۆشەگیری کۆتایی نەیەت چالاکییەکەی من بەردەوام دەبێت

ناسریاگز لە ناوەندی هەدەپەی هەولێر بۆهەڵگرتنی گۆشەگیری لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٤٦ ڕۆژە بە بەردەوامی دەستی کردووە بە چالاکی مانگرتن لە خواردن و وتی "هیچ کەس ناتوانێت ڕۆژی ئێمە تاریک بکات".

یەکێک لە چالاکوانەکانی مانگرتن لە خورادنی بێ سنوورناسریاگزە کە هاوڵاتییەکی باکووری کوردستانە لە هەولێرو ماوەی ٤٦ رۆژە دەستی داوەتە مانگرتین لەخواردن.

پریشکی بەرخودانی زیندانیانی مانگرتن لە خورادن هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپەی جولەمێرگ لەیلا گیوڤەن کە لە زیندان لە دژی گۆشەگیری قورس لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عبدوڵڵا ئۆجالان دەستی پێکردبوو، لە شاری هەولێر بە چالاکی هاووڵاتی باکووری کوردستان ناسر یاگززیاتر پەرەی سەند. ئێستا لە چوارپارچەی کوردستان و ئەورووپا بڕیاردراوە هەتا هەڵگرتن و شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەرئاپۆ چالاکی بەردەوام بێت.

ناسر یاگز ماوەی ٤٦ ڕۆژە بە بەردەوامی لە چالاکی مانگرتن لە خورادنی بێ سنوور بەردەوامە وهەتا دەچێت بارودۆخی تەندروستی بەرەوخراپی دەڕوات، ناسر یاگز پەیوەندی بە ژیان و خانەوادە و ئامانجی لەم چلاکییە بە فراوانی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات هەڵسەنگاند.

یاگز بەم شێوەیە باسی ژیان و بەسەرهاتەکانی ژیانی خۆی دەکات

لەبەرسیاستەتی توندوتیژ و سوتاندنی گوندەکان کۆچبەر بووین

ناوم ناسر یاگزە خەڵکی ناوچەی کەرجەوس-ی ئێلحم، تەمەنم ٢٦ ساڵە، خانەوادەکەم خانەوادەیەکی وڵاتپارێزن، خانەوادەکەم لە ساڵەکانی نەوەدەکان لە بەرهێرش و کوشتارو سوتاندنی گوندەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکیا ڕوودەکەنە ئێلح، لە ساڵی ١٩٩٢ دا دوو خاڵم لە لایەن کۆنتراوە(جاش) لە بەردەم ماڵی خۆیان دەکوژرێن. بەو شێوەیە پەیوەستبوونی ماڵباتەکەمان بە بزوتنەوەی ئازادیخوازی زیاتردروست بوو هەتا ئێستاش ئەم پەیوەستبوونەمان بەردەوامە. حاڵی خانەوادەیەکی ئاسایی بوو، لە خانەوادەکەمان لە کۆتاییدا خاڵێکم لە ساڵی ٢٠١٢ بەشداری بزووتنەوەی ئازادی گەلی کوردستان بوو لە ساڵی ٢٠١٦ دا چووە کاروانی شەهیدان.

لە سەرەتای بەشداربوونی مندا سۆزیان زیاتر بوو

زیاترلە لایەنی سۆزدارییەوە من بزووتنەوەی ئازادیم ناسی، بەشداری ناوخەباتی گەنجانی هەدەپە بووم، بە ئەرکی وڵاتپارێزییەوە بەشداری چالاکی و میتینگەکان دەبووم، ساڵی ٢٠١٤ بەشداریم کرد لە خاباتی هەدەپە، ئەوساڵە بوومە بە ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە ودەپەبە، نزیکەی ساڵ و نیوێک من ووتەبێژی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە و دەپەبە بووم .

لەهەر شووێنێک راستییەکمان ببینیایە دەمان وت" ئای لە ئێمە  بۆچی هەتا ئێستا ئەو کارەمان نەکردووە".

لەو قۆناخانەی کارکردندا زیاترگەیشتمە ئەو راستییەی کە دوژمن و داگیرکەر سیاسەتی لە ناوبردن و تواندەنەوە لەسەرگەلی کوردستان پەیرەو دەکات. هەرچەندە ئێمە ئەو راستیەمان دەبینی لەسەری ورد دەبووینەوە،  بە ئەژنۆی خۆماندەکێشاودەمانووت" ئای لە من بۆچی هەتا ئێستا ئەوکارەمان نەکردووە". خەباتی ئێمە بەوشێوازە بەردەوام بوو، هەتا مانگی ٨ ی ٢٠١٦ کە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا دەستگیر کرام، دەورەبەری ٦-٧ مانگ لە زیندانا مامەوە. نزیکی مانگی ٢ ی ٢٠١٧ ئازاد بووم، بەڵام لە دوای ئازاد بوون من زیاتر دەستم کرد بە گەران و لێکۆڵینەوە تا بتوانم زیاتر چی بکەم،  لەبەرئەوەی تەنها من ئەندامی هەدەپە بەدەپە بووم دەستگیریان کردبووم، هەتا ساڵی ٢٠١٨ لە شاری ئەلیخ مامەوە،  لەو نێوانەدا هەر جارەی بە بیانوویەکی بێ بنەما چەندین جار دەستگیریان کردم، من ئیتر لەوێ خۆم پێ رانەگیراو دەربازی باشووری کوردستان بووم .

لە باشوور هەستی نەتەوەیی لاوازە

کاتێک لە باکووری کوردستان بووین، سەیری باشووری کوردستانمان دەکرد، دەمانووت لە باشووری کوردستان ئاڵامان هەیە، گەلی ئێمە لێرەیە، یان لە هەمووی گرنگترناوی ئەوێ کوردستانە، بەڵام کاتێک هاتمە باشوور،ئەو شتەی کە خەیاڵم دەکرد لەگەڵ ئەوەی کە دەمبینی دوو شتی زۆرلەیەک جیاوازبوون. لەلایەنی کولتووری، ناسنامە، پاراستن و نەتەوەییدا زۆرجیاوازی هەیە، لەسەرئەو بنەمایە تێکۆشانێکیان بۆ کوردستان خەباتێکی زۆرلاواز و حیزبایەتی بەهێزە.

کاتێک هاتمە باشوورهیچ ئاستەنگیم نەبینی، کاتی چالاکیش هەروەها، لەباشووری کوردستان ژیان بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە.

ڕێبەرئاپۆ هەموو شتێکی بۆ کۆمەڵگە دەوێت

هەتا گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ کۆتای پێنەیەت چالاکی ئێمەش بەردەوام دەبێت، ئێستا زۆرجار دەڵێن"کەسێک چۆن دەتوانێت گیانی خۆی ببەخشێت بۆکەسێکی تر" ئێستا بەم چالاکییە ئەوە دیاردەبێت کە ئەو نموونەیە لە هەرچوارپارچەی کوردستان. لە ناو بزووتنەوەی ئازادی کورد ئەو ڕۆحیەتە دەبینرێت، کاتێک ئێمەسەیری سیستەمی کۆنفیدارلیزمی دیموکراتی بەڕێزعەبدوڵڵا ئۆجالان دەکەین، دەبینین کە هیچ شتێک بۆ کەسایەتییەک نییە، هەموو شتێک بۆ کۆمەڵگەو نەتەوەیە، کاتێک ئەوەم بینی کە ئەو سیستەمە راستە ولە راستیدا بۆخزمەتی گەلە، من زیاتر بەشداری کاربووم و من دەستم بە چالاکییەکی بەورەنگە کرد، ئیمە ئەوە دەبینین کە ئەو سیستەمە لە رۆژئاوای کوردستان شۆرشی بەرپاکرد و بە شێوەیەکی ئازاد هەموو پێکهاتەکان بە یەکەوە ژیان دەکەن لە بەرامبەرهێرش و بەرخودان دەکەن، لەگەڵ دەرکەوتنی پەکەکە دا نەتەوەی کورد و کوردستان هەموو کەس ئەوەی بینی کە کورد بوو بە خاوەنی ناسنامە، بوو بە خاوەنی کولتوورو خاوەنی مێژوو، کاتێک ئێمە ئەوەمان بینی ئێمەش ووتمان"بۆچی ئێمەش نەبینە پارچەیەک لەو تێکۆشانە"،  ئەوە ٢٠ ساڵە سەرۆک ئاپۆ بۆخۆی شتێکی نەەیستووە، هەربۆ کۆمەڵگەو بۆ نەتەوەیی کورد خواستوویەتی بۆکورد و کوردستان تێکۆشانی کردووە. ئەگەر ئەمڕۆ ڕێبەری ئێمە هەموو شتێک بۆ ئێمە دەخوازێت، بۆچی ئێمەش بۆ ڕێبەرەکەمان شتێک نەکەین. ئەوە بۆ ماوەی ٣ ساڵ نە لە لایەنی تەندروستی نە لە لایەنەی پارێزراوی نە لە بارودۆخی تەندروستی لە ڕێبەرەکەمان ئاگادار نین، کاتێک بەم شێوەیە بووهەرتاکێکی کورد کاتێک هەندێک لەسەرئەوە بیربکاتەوە و خاوەنی ویژدان بێ بچێتە ناو ئەو تەڤگەرەوە.

بەو باوەڕەوە؛ ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن، هەستنە سەرپێ

بانگەوازی من تەنها بۆ باشووری کوردستان نییە، کوردستانیان کردووە بە چوار پارچەوە، من وەک یەک پارچە بانگەوازییان لێ دەکەم، با ئەمڕۆگەلی کورد وکوردستان دەست لەسەر ویژانی خۆیان دانێن خاوەنداریرتی لە ڕێبەری خۆیان بکەن، خاوەنداری لە ڕێبەرئاپۆ،خاوەندارییە لە کولتوور و نەتەوە و ناسنامەی خۆیان، ئەوە ماوەی ٢٠ ساڵە ڕێبەرئاپۆ بۆ ئێمە کار دەکات، ئێمەش ڕۆحی خۆمان بە ئەو بدەین، ئێمە لە دژی هەرجۆرە دەسەڵاتداری و گۆشەگیرییەک بە هۆشیارییەوە دەوەستین " ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن"، بەشداری چالاکی ببن بەتایبەتی دەبێت گەلەکەمان لە باشووری کوردستان کە ڕێبەر ئاپۆ وەک گەلێکی بەرخودێرو قارەمان بەناوی کردوون رابن و بەشداری چالاکی ببن، هەتا ئێمە گۆشەگیری بشکێنین و ڕێبەرایەتی خۆمان ئازاد بکەین ئەم چالاکییەی ئێمە بەردەوام دەبێت.

گرێدراو دەبین بە هەموو هەڤاڵانمان کە لەسەرەتادا بە پێشەنگایەتی لەیلا گیوڤەن و لە زیندانەکان وهەتا لە ئەوروپا بەشداری چالاکی بوون، شەهیدبوونمان هێناوەتە بەرچاومان، هەتا مردنێش بروات ئێمە بەردەوام دەبین، هەموومان بە دروشمی "هیچ کەس ناتوانێ ڕۆژی ئێمە تاریک بکات" بەشداری چالاکی بووین، ئێمە دەتوانین بۆ ڕێبەرەکەمان ژیانمان کۆتای پێ بهێنین،هیچ کەس ناتوانێ ئەوە بکات. هەتا گۆشەگیری کۆتایی نەێت، ئێمە زانیارییەکمان لە ڕێبەرەکەمان پێ بگات ئێمە چالاکییەکەمان بەردەوام دەبێت، هەتا بە بەهێزی بە هەموو جیهانی بڵاو بکەیەنەوە ، دەبێت گەلی کورد و کوردستان لەسەر ئەو بنەمایە بچێتە ناو ئەو تەڤگەرەوە.

ک-ش