نامەی لەیلا گیوڤەن: باجەکەى هەرچییەک بێت سەردەکەوین!

لەیلا گیوڤەن لە نامەکەیدا رایگەیاند "لە پێناو راستیى ئەو ژیانەدا کە مردنى بۆ هەڵدەمژم، لە دۆخێکدام کە بە دڵخۆشییەوە لەو رێگایەدا دەتوانم مردن لە ئامێز بگرم".

لەیلا گیوڤەن لە ٧٣هەمین رۆژی مانگرتنەکەیدا بۆ نەهێشتنى گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نامەیەکى بۆ کۆبوونەوە جەماوەرییەکەى ئامەد نارد.

نامەکەی لەیلا گیوڤەن لە مەیدانی ستاسیۆنی ئامەد لە لایەن پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد دەرسیم داغ خوێندرایەوە.

نامەکەی لەیلا گیوڤەن

" گەلە ڕێزدارەکەم، هەڤاڵانی ژنی خۆشەویستم

ڕووە ڕووناکەکەی ئامەد، سەرحەد، بۆتان

یەک بەیەک سڵاو لە هەمووتان دەکەم. لەم قۆناغە سەختە مێژووییەی پێدا تێپەڕ دەبین، دەمەوێت جارێکی تر ڕایبگەیەنم کە باوەڕم بەوەیە پێکەوە سەردەکەوین.

گۆشەگیری سەر بەرێز ئۆجالان، تەگەرەیە لەبەردەم ئاشتییەکی کۆمەڵایەتی سەقامگیر. بەرێز ئۆجالان لە بەرقەرارکردنی ئاشتی دا ڕۆڵگێڕێکی گرنگە، ئەمەی بە شێوەیەکی ئەخلاقییانە و تیۆرییانەش سەلماندووە. کۆمەڵگەش لە درکی ئەوەدایە. چالاکییەکەمان لە ڕۆژی یەکەمەوە لەلایەن هەموو گەلەکەمان لە ٧ ساڵ تا ٧٠ ساڵەوە خاوەنداری لێکرا، شایەتی ئەوەیە کە دەنگمان بیستراوە و دەیگەیەنینە ئەنجام.

ئەم گەلە بەرخۆدەرە، ژنانی عەوداڵی ئازادی و دیموکراسی، ئەو گەنجانەی کە لە سەردەمی زوحاکەوە لە دژی زوڵم و ستەم وەستاونەتەوە، جارێکی تر بە هەمان رۆڵ هەڵدەستنەوە و قوربانییەکەی هەرچیەک بێت، سەردەکەوین.

بە باوەڕی و ئیرادەمان ئەم بەرخودانە دەگەیەنێتە سەرکەوتن، لەم قۆناغە مێژوییەدا ئەگەر وتن لەجێی خۆیدا بێت یەکبینینەوەیەک بە ڕووخانی دیوارەکان لە کازیوەی بەیانیەکاندا کە زیندانی ناکرێت بۆ من مایەی مۆڕاڵە، دەمەوێت بڵێم داواکانی من داواکاری گەلەکەمە و تا گۆشەگیری کۆیایی دێت لە درێژدان بەم چالاکییە بە بڕیارم.

ڕایدەگەیەنم لە ئۆغری ژیانێکدا کە لەبەرەوە مردن دەچێژم، لە قۆناغێکی وەهادام کە بە  خۆشحاڵیەوە لەم ڕێیەدا مردن لە ئامێز دەگرم. لەم رۆژانی بەرخودانەدا، لە پشت دیوارەکانەوە، بەو باوەڕییەی ئەم ڕۆژانی بەرخۆدانە بگەیەنینە سەرکەوتن، سڵاو لە هەمووتان دەکەم. بە گەرمی هەڤالێتی دڵی شۆرشگێڕتان هەمووتان لە ئامێز دەگرم"

لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگە دیموکراتی و پەرلەمانتاری جولەمێرگی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە