فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل - نه‌په‌گه به‌بۆنه‌ی چوارده‌مین ساڵیادی هه‌ڵمه‌تی ١ی حوزه‌یران په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و پیرۆزبایی ساڵیادی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كرد كه له دژی كۆنسێپتی نكۆڵی و سڕینه‌وه، له‌پێناو كوردستانی ئازاد و توركیای دیموكرات ده‌ستیپێكردبوو.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: «به ڕێز و منه‌تدارییه‌وه، یادی ئافرێنه‌رانی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه هاوڕێ ئه‌ردال، عادل و نوودا هه‌تا ده‌گاته‌وه ده‌لال ئامه‌د و هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه‌ی شۆڕش كه داستانی قاره‌مانه‌تییان ئافراند، ده‌كه‌ینه‌وه. به‌م بۆنه‌یه‌وه، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه ئێمه پێمانداون، جارێكی دیكه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.»
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه:
هه‌ڵمه‌تی مێژوویی ١٥ی ته‌باخ كه گرینگ‌ترین هه‌ڵمه‌تی مێژووی تێكۆشانی ئێمه‌یه و له هه‌بوونی گه‌لی كورد ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه، ڕێی له قڕكردنی گه‌لی كوردستان گرت و پرسی كوردی خسته‌ڕوو. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته مێژووییه، ڕاستیی گه‌لی كورد و پرسی كوردی كرده ڕۆژه‌ڤی توركیا و جیهان كه هه‌میشه چاوپۆشی لێ ده‌كرا و ده‌شاردرایه‌وه. دوای پێكهێنانی ئه‌وه، ڕێبه‌ر ئاپۆ له نه‌ورۆزی ١٩٩٣دا ده‌ستی به پڕۆسه‌یه‌كی نوێ كرد و چاره‌سه‌ریی دیموكراتیانه‌ی كێشه‌ی كوردی وه‌ك ئالته‌رناتیڤێكی گرینگ كرده ڕۆژه‌ڤ. ڕێبه‌ر ئاپۆ ساڵانی ١٩٩٣، ١٩٩٥ و ١٩٩٨ له ڕێی ئاگربه‌سته‌وه به‌دوای چاره‌سه‌رییه‌كی دیموكراتیدا گه‌ڕا، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی مێتینگه‌ر و قڕكه‌ری تورك هه‌میشه به له‌ناوبردن و سڕینه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه. هێرشه‌كانی دژ به بزووتنه‌وه و گه‌له‌كه‌مان، به شێوه‌ی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به ڕێبه‌ری ئێمه گه‌یه‌ندرایه به‌رزترین ئاست. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێبه‌رمان له ٢ی ئابی ١٩٩٩ ده‌ستی به پڕۆسه‌یه‌كی نوێ و بنه‌ڕه‌تی كرد. بزووتنه‌وه‌كه‌مان ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م پڕۆسه‌یه كه‌وته دۆخی بێ چالاكیی یه‌كلایه‌نه. ٥ ساڵ به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ چالاكییه‌كی سه‌ربازی ئه‌نجامنه‌درا.
هۆكاری ئه‌م هه‌موو هه‌وڵانه ئه‌وه بوو كه زه‌مینه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌رییه‌كی دیموكراتی و ئاشتیانه‌ی دۆزی كورد ساز بكرێت و ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی بئافرێنرێت. ڕێبه‌ر ئاپۆ ٥ ساڵان زۆر هه‌وڵی دا. زۆر نه‌خشه‌ڕێی چاره‌سه‌ری له لایه‌ن ڕێبه‌رمان و بزووتنه‌وه‌كه‌مان بڵاوكرانه‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌ش ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ستی له زیهنیه‌تی قڕكه‌رانه، مێتینگه‌ر و نكۆڵی به‌رنه‌دا و به‌بڕیاردارییه‌وه درێژه‌ی به سیاسه‌تی له‌ناوبردن دا. پێداگری له‌سه‌ر سیاسه‌تی له‌ناوبردن كرد كه ئامانجی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی بوو. به‌مه‌ش ئاسووده نه‌بوو، به ده‌ستی گرووپێكی چه‌ته ویستی له ناوخۆوه له بزووتنه‌وه‌ی ئێمه بدا و به‌ته‌واوی له‌ناوی ببات.
ئه‌م زیهنیه‌ته مێتینگه‌ر و قڕكه‌ره كه پشتی به‌ستبوو به پشتیوانی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی، له دوای ساڵی ٢٠٠٢ له لایه‌ن ئاكه‌په‌وه كه بوو به ده‌سه‌ڵاتدار، به‌شێوه‌یه‌كی نامه‌ردانه‌تر به‌ڕێوه‌برا. له دژی ئه‌مه، بزووتنه‌وه‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی ڕه‌وا ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی ١ی حوزه‌یران كرد. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته زۆر مێژوویی بوو، نه‌ریتی به‌رخۆدانی ١٥ی ته‌باخی گه‌یانده ئاستێكی نوێ و وه‌ك هه‌ڵمه‌تێك بۆ سه‌ركه‌وتن و ئازادی هاته ئاراوه. له به‌رخۆدانی گه‌ریلا و ڕاپه‌ڕینی گه‌له‌كه‌مان كه به هه‌ڵمه‌تی ١ی حوزه‌یران ده‌ستیپێكرد، زۆر داستانی قاره‌مانانه ئافرێندران، پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌زێندرا و هه‌موو هێرشه‌كانی له‌ناوبردن و سیاسه‌ته مێتینگه‌رییه‌كانی ئاكه‌په پووچه‌ڵ كرانه‌وه. له دژی سیسته‌می ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیمڕاڵی، ڕێبه‌ر ئاپۆ به سه‌بر و ئیراده‌یه‌كی نائاسایی خۆی ڕاگرت، ئیراده‌ی مرۆڤێكی ئازادی پیشان دا، گه‌له‌كه‌مان و سیاسه‌تی كورد به فیداكارییه‌كی گه‌وره خۆی ڕاگرت و ژن و لاوانی كوردستان له‌نێو ڕیزه‌كانی هه‌په‌گه به ڕوحی فیدایی ئاپۆیی، به‌شێوه‌یه‌كی مێژوویی به‌رخۆدانیان كرد. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م به‌رخۆدانه، تێكۆشانی ئازادیی كوردستان ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته ئاستی چاره‌سه‌ری و ئه‌نجام وه‌رگرتن. ئه‌م به‌رخۆدانه‌ی كه له ده‌وری پارادایمی ڕێبه‌ر ئاپۆ كرا، شۆڕشی كوردستانی كرده شۆڕشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئه‌م تێكۆشانه‌ی كرده هیوای گه‌لان.
تێكۆشانی ئازادیی كوردستان كه ئه‌مڕۆ له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌رێمه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه، به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره پێشوازی له ساڵی پازده‌مینی هه‌ڵمه‌تی ١ی حوزه‌یرانی مێژوویی ده‌كات. نه‌ك هه‌ر له باكووری كوردستان، ده‌وڵه‌تی ئاكه‌په - مه‌هه‌په‌ی فاشیست له دژی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو پارچه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی بێ پێوه‌ر و بێ سنوور هێرش ده‌كات. گه‌له‌كه‌مان له دژی ئه‌م هێرشكارییه، به به‌رخۆدان له باكوور، باشوور و ڕۆژئاوا وه‌ڵامی پێویستی زیهنیه‌تی قڕكه‌ر و مێتینگه‌ری دایه‌وه. گه‌له‌كه‌مان ئامانجی خۆی كه كوردستانی ئازاد و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی دیموكراتییه سه‌رده‌خات.
له پازده‌مین ساڵی هه‌ڵمه‌تی ١ی حوزه‌یراندا، گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان كه خاوه‌نی ئه‌زموونی ٣٥ ساڵه‌ن، به ڕوحی فیدایی ئاپۆیی، به ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تیی خۆیان هه‌ڵده‌ستن. فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ، هێڵی شه‌هیدانی ئێمه‌ی قاره‌مان هه‌میشه بۆ هێزه‌كانی ئێمه‌ی گه‌ریلا ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تیی هێز و به‌م هێزه‌ش سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌بێت. گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان كه له ڕووی تاكتیك و ته‌كنیكه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵ جموجۆڵ ده‌كه‌ن، تێكۆشانی ساڵی پازده‌می هه‌ڵمه‌تی ١ی حوزه‌یران ده‌كه‌نه كاروانی ڕێبه‌ری ئازاد و كوردستانی ئازاد. هه‌میشه ڕووی خۆیان له سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن. ئێمه باوه‌ڕمان هه‌یه كه له‌م كاته مێژووییه‌دا لاوانی كوردستان و گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی ئێمه به ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تیی خۆیان هه‌ڵده‌ستن. له ساڵی نوێی تێكۆشاندا، سه‌ركه‌وتن بۆ ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان و گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان ده‌خوازین.
s.m