ناوچە شاخاویەکانی شڕنەخ بە تەواوی قەدەغەکران
دەوڵەتی تورک زۆربەی ناوچە شاخاوی و سنوریەکانی پاڕێزگای شڕنەخی لەبەرانبەر هاتوچووی هاوڵاتیان قەدەغەکرد.
دەوڵەتی تورک زۆربەی ناوچە شاخاوی و سنوریەکانی پاڕێزگای شڕنەخی لەبەرانبەر هاتوچووی هاوڵاتیان قەدەغەکرد.
پارێزگاریی شڕنەخ ١٥ هەرێمی سەر بە ناوەندی شڕنەخ و ناوچەکانی بە بیانوی هەرێمی ئەمنی تایبەت لەبەرانبەر هاتوچووی هاوڵاتیان قەدەغەکرد.
ڕاگەیەنرا لە یەک تا پانزدەی کانونی دووەم قەدەغەکە بەردەوام دەبێت. قەدەغەی هاتوچوو چەندین ساڵە لە پارێزگای شڕنەخ بەردەوامە.
دوێنی ٣٠ کانونی یەکەم پارێزگاریی دیلۆکیش لە ٤٨ هەرێمی ئەو پارێزگایە بۆ ١٥ ڕۆژ قەدەغەی ڕاگەیاند.
هەروەها ٢٧ی کانونی یەکەم پارێزگاریی جۆلەمێگریش لە ٥ ناوچە و شار بۆ ١٥ ڕۆژ قەدەغەی ڕاگەیاند.
ف.ق