ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیر كران
ناوی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا بوو كه ئه‌مڕۆ له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی له پاركی ئازادیی شاره‌كه ده‌ستگیر كران.
ناوی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا بوو كه ئه‌مڕۆ له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی له پاركی ئازادیی شاره‌كه ده‌ستگیر كران.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بەمەبه‌ستی نمایش‌کردنی فیلمی شەهید ساکینە جانسز، کۆمەڵێک لە هاوڵاتییان، نوێنەری لایەنەسیاسییەکان، ڕێکخراوەکان و ڕۆژنامەنووسان ڕوویان لە سەکۆی ئازادی كرد لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی. ئاسایشی سلێمانی ڕێگری كرد و ٥٢ کەسی دەستگیر کرد كه لەنێویاندا ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و بەرەی دیموكراتیی گەل هەن، هه‌روه‌ها له‌نێو ده‌ستگیركراواندا٣٠ ژن و منداڵێكی ته‌مه‌ن ٣ ساڵان هه‌یه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كه ده‌ستگیركراون بریتین له: تارا حسێن گوتەبێژی تەڤگەری ئازادی، بێریڤان محەمەد، دكتۆر ئازاد، دكتۆر به‌كر، وه‌هاب ئه‌حمه‌د و نه‌ریمان محه‌مه‌د ئەندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ته‌ڤگه‌ری ئازادی. ئازاد عومه‌ر و شه‌هێن محه‌مه‌د هاوسه‌رۆكی هه‌رێمی سلێمانیی ته‌ڤگه‌ری ئازادی. هاوكات هه‌ریه‌كه عادل عوسمان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌ی دیموكراتیی گه‌ل و جیهان خه‌لیل نوێنه‌ری كۆنگره‌ی ستار له باشووری كوردستان ده‌ستگیر كراون.
له‌نێو ده‌ستگیركراواندا منداڵێكی ته‌مه‌ن ٣ ساڵان به ناوی فه‌رهاد محه‌مه‌د، هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌وانان كه‌لسوم حسێن و سه‌ڵاح خدر هه‌ن. ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی دیكه‌ش كه ده‌ستگیر كراون ناوه‌كانیان بریتییه له: محەمەد، تەوار عادل، کیشوەر شەریف، دڵشاد عوسمان، سۆزدار، زارا ئەحمەد، رەحمان ڕەسوڵ، ئەسکەندەر، ئارین، میرشاد، گوڵبەهار، هۆژین، نیشتیمان، ڤیان، جیهان، یەکتا، ڕەوشەن، بێریتان، چیمەن، شەهبا، ئەلمیریا، فاتمە، عەبدول، تانیا، چنور، ژیان، شەماڵ، غەریب، ئیبراهیم، ماردین، کاوە، مەحەد، جەمیل، سلاوە، محێدین، سەیران، محەمەد جەلال، میران و لەیلا.
s.m