ناوی تێکۆشانی ٢٢ ساڵە: دەڤریم ئاندۆک
یەکێک لە فەرماندەکانی یەژاستار دەڤریم ئاندۆک لە ١٠ی ئەیلولدا لە عەیالەتی جوودی لەگەڵ ٤ هاوڕێی شەهید بوون. دەڤریم ئاندۆک لە ئامەد بەشداری لە ڕیزەکانی پەکەکە کرد، ٢٢ ساڵی بە تێکۆشان تێیپەڕاند.
یەکێک لە فەرماندەکانی یەژاستار دەڤریم ئاندۆک لە ١٠ی ئەیلولدا لە عەیالەتی جوودی لەگەڵ ٤ هاوڕێی شەهید بوون. دەڤریم ئاندۆک لە ئامەد بەشداری لە ڕیزەکانی پەکەکە کرد، ٢٢ ساڵی بە تێکۆشان تێیپەڕاند.
زەینەت بایتار لە ساڵی ١٩٧٥ لە فەڕەنسا لەدایک بوو. زەینەب بایتار لە ناو خێزانێکی وڵاتپاریزدا گەرو بوو و بە هۆی حەسرەتی وڵات و دایک لە ساڵی ١٩٨٤ لەگەڵ خانەوادەکەی گەڕایەوە ئامەد. زەینەب بایتار بەشی وێژەی فەڕەنسی خوێند، لە سەردەمی خوێندندا پەکەکەی ناسی. لە ئامەد لە ساڵی ١٩٩٥ بەشداری بزوتنەوەی ئازادی کوردستان بوو. دوای دوو ساڵ لە ئامەد کار دەکات و دواتر دەربازی باشووری کوردستان دەبێت.
لە گارە، مەتینا. قەندیل. هەفتانین، زاپ، ئامێدی، جیلۆ و زۆر جێگەی تر تێکۆشانی کرد. ساڵی ٢٠٠٦ جارێکیتر ڕووی کردە ئامەد. گوێگرتن لە دەنگی دەڤریم ئاندۆک بووە بەشی من کاتێک سەیری دیمەنی کامیرای شەهید خەلیل داغم دەکرد کە شەهیدێکی نەمری پەکەکەیە.
ئێوە دەچنە باکوور، بۆ گەشتەکەتان چی دەڵێن؟
دووبارە چوونم بۆ باکوور لە گەڵ گروپێک وەک شۆرشێک پێناسە دەکەم. وەک ڕێپێوانێکی نوێی شۆڕش. لەو بروایەدام لەو گۆرەپانانەی کە شەڕ تێیایدا قوڕسە، ژیان زیاتر واتا دەبەخشێت. هێزی زیاتر واتایەکی قوڵتر دەبەخشێت.
لە ژیاندا زیاتر چیت خۆشدەوێت؟
پەیوەندی لەگەڵ مرۆڤەکان و هاورێیەتی. دەتوانم بڵێم ئەو پەیوەندیە لە ناو تەڤگەر دا لە ئاستی مەعنەویدا هێزم پێدەبەخشێت. خەیاڵی گەورەشم ، جارێکیتر بینینی ڕێبەرایەتیە. خەیاڵی دووەمیشم ئەوەیە، لەناو ئەو پڕۆژانەدا جێ بگرم کە ریبەرایەتی بۆ ژن دایڕشتووە. دەمەوێت لەگەڵ ئەو ژنانە پەیوەندی دروست بکەم کە لەسەر لێواری مردنن و لەسەر فەلسەفەی ژیانی ڕێبەرایەتی بیانگەڕێنمەوە و هاوکاریان بکەم.
ئەگەر ڕۆژێک دەرفەتت هەبێت و لەگەڵ ڕێبەرایەتی قسە بکەی، دەتەوێت لەسەر چ بابەتێک قسە بکەن؟
لەسەر ئەم بابەتە زۆر بیرم نەکردووەتەوە. ئەو کاتە دڵم چی بوێت، ئەوە دەکەم. خۆم لەگەڵ زەمینەکە دەگونجاند و بەو شیوەیە دەجوڵامەوە.
'وابەستەی ڕێبەرایەتی بوو'
هەمرین دەرسیم بایتار کە لە ساڵی ٢٠٠٦ لەگەڵ زەینەب بایتار تێکۆشانی کرد دەڵێت، "لە ٢٠٠٦ دا هەمان پڕۆسە لەناو ئەو گروپەدا هەبوو کە دەچوونە باکوور. جۆش و خروشی هاوڕێ دەڤریم سەرنجی هەموو لایەکی ڕادەکێشا. وابەستەبوونی بە ڕێبەرایەتی و تەڤگەر زۆر بەهێز بوو. کاتێک لە ئامەد بووین لە کەسایەتیەکەیدا سادەبوون، دڵنزمی، ڕەنجدەری و هەوڵدان بۆ ئازادی ژنان دەبینرا. ڕەگەزەکانی پارتی لە ناو کەسایەتیەکەیدا جێبەجێ کردبوو. لەدژی ڕەگەزەکانی دەرەوەی پارتی بوو و کەسایەتیەکی ڕاپەڕیوی هەبوو. کەسایەتیەکەی لەناو ئامانجەکانیدا کلیل ببوو و تێکۆشانەکەی لەسەر ئەو بناغەیەدا گەش دەبوو.
کۆچەرین ئاراراتیش کە هاوڕییەکی زەینەب بایتارە و لە باشوور بە یەکەوە کاریان کردووە ڕایگەیاند، زەینەب بایتار کەسێکی ژیر و لێکۆلەر بوو. ئارارات وتی، "هاوڕی دەڤریم ئەوینداری فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بوو. کەسایەتیەکی ئاسایی نەبوو. هەوڵیدەدا لە ژیاندا لەگەڵ مرۆڤەکان پەیوەندی دروست بکات و هاوکاریانی دەکرد. ئەگەر کارێکی بکرادایە هەموو کەسێکی بەشداری پێدەکرد. کاتێک بەیەکەوە قسەمان کرد من پێم وت، 'سیستمی کاپیتالیزم کاریگەری لەسەرت دروست نەکردووە. ئەگەر ڕۆژێک بڵێن کچی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کێیە، من دەڵیم هاوڕی دەڤریم نمونەکەیەتی. لەبەرئەوەی هەوڵیدەدا نمونەی ژنی ئازاد و ڕێبەرتی بخوڵقێنێت.
'ئەرکە سەخت و زەحمەتەکانی بە سەرکوتوویی جێبەجێ دەکرد'
دوران کالکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە یەکەم ڕۆژی بەشداریکردنی زەینەب بایتاری ناسی و دەلێت، "هاوڕی دەرسیم لە پرۆسەی کشانەوەی ٢٠١٣ دا دەربازی باشوور بوو. لە ئەکادیمی شەهید بێریتان پەروەردەی ئەرکی بەڕێوەبەری بینی. دواتر لە ناوەندی پەکەکەی شەهید ساکینە جانسیز پەروەردەی بینی. لە ئەکادیمیەکاندا لێپرسینەوەی لەسەر پراتیکی ئامەد دەستپێکرد و بە شێوەیەکی بەرچاو پێشکەوت. دواتر ئەرکی فەرمانداری عەیالەتی زاگرۆسی پێسپیردرا.
لە دژی هێرشی ٢٤ی ئابی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە بەرخۆداندا ڕۆڵیکی گەورەی بینی. لە سەر رێچکەی رۆژینان و ڕەشیدان خەباتی کرد. ناوەکەی جێبەجێکردنی کارە سەخت و زەحمەتەکان بوو. مرۆڤی کاری قوڕس بوو. هاوڕی دەڤریم لە تەمەنی بچووکدا بوو بە شەڕڤانی یەژاستار و تا ئەندامێتی دەستەی فەرمانداری یەژاستار ئەرکی خۆی جێبەجێکرد. لە ئامەد تا زاگرۆس فەرماندارێکی ئازا و قاڕەمان بوو."
وەستای شەڕ بوو
کاتێک زەینەب بایتار فەرماندەی عەیالەتی جیلۆ بوو لەگەڵ هاوڕییەکی بە ناوی ڕۆژبین کۆچەر بوو. ڕۆژبین کۆچەر دەڵێت، "کاتێک لەگەڵ هاوڕی دەڤریم گەریلایەتیم دەکرد، هێشتا ساڵی یەکەم بوو کە ببووم بە گەریلا. لەگەڵ هاوڕی دەڤریم هەموو کەسێک ئارام بوو. بۆ هەموو هاوڕییەک سەرچاوەی هێز بوو. نە تەنها بەرامبەر مرۆڤەکان بەرامبەر سروشتیش هەستیار بوو.
لە تێکشکاندن هەموو ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردنی دوژمن دا لە جیلۆ و چارچەلا شەڕڤانێکی وەستا بوو. حسابی بۆ هەموو لایەنەکانی شەڕ دەکرد و شەڕەکەی بە باشێ بەڕێوەدەبرد. وابەستەی هاوڕی شەهیدەکان بوو. شەهیدبوونی هەر هاوڕێیەک زیاتر وابەستەی تێکۆشانی دەکرد.
ئارژین دەرسیمیش کە لە پراتیکی ئامەد دا هاوڕی زەینەب بایتاری ناسی لە سەر وێژەی گەریلا دەڵێت، "هاوڕی زەینەڤ دەڤرین بە تەنها لە شەڕ دا هێژا نەبوو، لە ڕووی وێژەشەوە سەرکەوتوو بوو. گەریلای بە شیعر و نووسینە ڕۆژانەکانی لەگەڵ مێژوودا تێکەڵ دەکرد. وێژەڤانێکی باشی گەریلا بوو."
دەنگی بە چیاکان دا
سۆرخین ئاڤێستاش کە لەگەڵ زەینەب بایتار لە چیلۆ و چارچەلا خەباتی کرد وتی، "کاتێک هاوڕی دەڤریم سەیری چیاکانی زاگرۆسی دەکرد، وەک ئەوە وابوو قسەیان لەگەڵدا بکات. هاوڕێ دەڤریم نە تەنها سەختی چیاکان، بەڵکو خۆشی چیاکانیشی بە هاوڕی گەنجەکان دەوت. گوڵە بەیبونی خۆشدەویست. گوڵەکانی بۆن دەکرد و دەیوت، زۆر خوداوەندی وەک هاوڕی ڕۆژبین گەودا لەم جێگایانە تێکۆشانیان کردووە و ئەم گوڵانە بۆنی ئەوانیان گرتووە. چارچەلا ڕەنگێک بوو و هاوڕی دەڤریم رەنگێکی بۆ زیاد کردبوو."
ف.ق