نه‌په‌گه ئاماری شه‌ڕی ساڵی ٢٠١٨ی ئاشكرا كرد
ساڵی ٢٠١٨ هێزه‌كانی گه‌ریلا ٥٥٦ چالاكییان كردووه و له ئه‌نجامدا ٢ هه‌زار و ١٠٣ سه‌رباز و پۆلیسی ده‌وڵه‌تی تورك كوژراون.
ساڵی ٢٠١٨ هێزه‌كانی گه‌ریلا ٥٥٦ چالاكییان كردووه و له ئه‌نجامدا ٢ هه‌زار و ١٠٣ سه‌رباز و پۆلیسی ده‌وڵه‌تی تورك كوژراون.
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) ئاماری شه‌ڕی ساڵی ٢٠١٨ی بڵاوكرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا نه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ساڵی ٢٠١٨ سه‌ره‌ڕای زه‌خت و هێرشه‌كان، ساڵی به‌رخۆدان بووه.
نه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «٢٠١٨ بۆ تێكۆشانی ئازادیی كوردستان بووه ساڵێكی زۆر گرینگ و شوێنی خۆی له مێژوودا گرت. بۆ گه‌له‌كه‌مان و گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان بووه ساڵێكی به به‌رخۆدان له دژی زه‌خت و هێرشه‌كان.»
«سیسته‌می كۆماری تورك ساڵی ٢٠١٨ به ئه‌نجام نه‌گه‌یشت»
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ده‌وڵه‌تی تورك ساڵی ٢٠١٨ به هیچ ئه‌نجامێكی نه‌گه‌یشتووه. له باكوور و باشووری كوردستان، له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیادا پیلانه‌داگیركارییه‌كانی سوپای توركی مێتینگه‌ر پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه.
«ڕژێمی ئاكه‌په‌ی فاشیست كه چ له باكوور، چ له باشوور، چ له ڕۆژاڤا و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌یه‌وێت ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌ناوببات. ساڵی ٢٠١٨ كۆنسێپتی له‌ناوبردنی سه‌ختتر كرد. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له سه‌ره‌تای ساڵدا ده‌ستی به هێرشه‌كانی داگیركردنی عه‌فرین كرد و له دژی ئه‌م هێرشانه جوگرافیای كوردستان بووه مه‌یدانی به‌رخۆدانێكی مێژوویی. به هاتنی به‌هار له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا و باكووری كوردستان به‌رخۆدانێكی گه‌وره ده‌ستی پێكرد. فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په له‌م پڕۆسه‌یه‌ی شه‌ڕدا پشتی به ته‌كنیكی ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو به‌ست و هه‌وڵی دا ئه‌نجام به‌ده‌ست بێنێت. له‌نێو ساڵه‌كه‌دا به هێرشی ئاسمانی له هه‌موو لایه‌كی كوردستان هه‌وڵی دا به‌سه‌ر گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستاندا سه‌ركه‌وێت و له‌ناویان ببات. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، به هێرشه‌كانی ویستی بزووتنه‌وه‌كه‌مان بێكاریگه‌ر بكات، گه‌له‌كه‌مان سه‌ركوت بكات و زه‌خت له ڕێبه‌ر ئاپۆ بكات. به‌ڵام سیسته‌می كۆماری تورك له شه‌ڕی ئه‌و ساڵه‌یدا به هیچ ئه‌نجامێك نه‌گه‌یشت. له ڕۆژئاوای كوردستان نه‌یتوانی له به‌رانبه‌ر شۆڕشی گه‌ل سه‌ركه‌وێت. له باكووری كوردستان و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا له شه‌ڕی هێرشكاریدا ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێنا كه ده‌یه‌ویست. سوپای فیدایی گه‌لانی كوردستان هه‌په‌گه به به‌رخۆدانی مێژوویی، له باكوور و باشووری كوردستان و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیادا پیلانه‌داگیركارییه‌كانی سوپای توركی له‌سه‌ر كوردستان پووچه‌ڵ كرده‌وه.»
«هه‌وڵ ده‌دات زیانه‌كانی بشارێته‌وه»
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، گورزی تووند له ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر دراوه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورك به شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان، هه‌وڵ ده‌دات ڕای گشتی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێت.
«گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان هه‌وڵیان دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز گه‌ریلایه‌تیی هاوچه‌رخ بئافرێنن كه سه‌ده‌ی بیستویه‌ك داوای ده‌كات. له شه‌ڕی ساڵی ٢٠١٨‌دا له لایه‌كه‌وه به شه‌ڕی خۆپاراستن ڕێ به دوژمنی مێتینگه‌ر نه‌درا كه ده‌یه‌وێت كوردستان به‌ته‌واوی داگیر بكات، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به چالاكیی به‌هێز گورزی تووند له دوژمن درا. به‌تایبه‌تی چالاكییه‌كه‌ی گردی بێسۆسینی شه‌مزینان و چالاكییه‌كانی برادۆست، سه‌رحه‌د، زاپ، بۆتان و هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستان شكستیان به ڕژێمی ئاكه‌په‌ی مێتینگه‌ر هێنا. ڕژێمی ئاكه‌په بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌و دۆخه ڕزگار بكات، ده‌ستی به شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان كرد. له‌م چێوه‌یه‌دا له لایه‌كه‌وه سه‌ركه‌وتنه بچووكه‌كانی خۆی زل كرد و وه‌ك سه‌ركه‌وتن به ڕای گشتی ڕاگه‌یاند، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له دیمه‌نی كامێراكانی گه‌ریلادا به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وت، زیانه‌كانی خۆی ده‌شارده‌وه و هه‌وڵی ده‌دا رای گشتی فریو بدات. هه‌ر وه‌ك چۆن ناكرێت به‌ری ڕۆژ بگرێت، ئاواش هه‌موو كه‌س به‌باشی تێكۆشانی ئازادیی كوردستان ده‌ناسێت. پڕۆسه‌ی شه‌ڕ له كوردستان له لایه‌ن ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و ڕوون ڕاگه‌یه‌نرا. گه‌له‌كه‌مان كه ده‌یه‌وێت ئاماری ڕاستی شه‌ڕ بزانێت، ده‌توانێت چاودێری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كانی هه‌په‌گه بكات و به‌باشی له ڕاستی شه‌ڕ ئاگادار بێت.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «بێگومان سه‌ره‌ڕای هێرشه‌كانی دوژمن له ساڵی ٢٠١٨‌دا، بزووتنه‌وه و گه‌له‌كه‌مان ده‌ستكه‌وتیان ئافراند. هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه له سایه‌ی شه‌هیدانی قاره‌مانی ئێمه كه له‌پێناو ئازادی خۆیان فیدا كرد، به‌ده‌ستخران. یادی فه‌رمانده‌پێشه‌نگه‌كانمان؛ له هاوڕێ زه‌كی شه‌نگالی هه‌تا ئاتاكان، چه‌تین، جومعه، مه‌دیا، دیجله، تارق، جوودی، ڤه‌دات، ژیندار، ڕزگار، ڕۆزا و سۆرخوین-ه‌كان به‌ڕێز و منه‌تدارییه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه.»
نه‌په‌گه ڕایگه‌یاند:
به ناوی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌لانی كوردستان؛ له‌پێناو شه‌كاندنه‌وه‌ی ئاڵای ئازادیی شه‌هیده‌قاره‌مانه‌كانمان كه ڕاده‌ستی ئێمه‌یان كردووه، هه‌روه‌ها له‌پێناو به‌ڕێوه‌بردنی تێكۆشانی ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ و گه‌لی كوردستان، ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی ئاماده ده‌ست به پڕۆسه‌ی تێكۆشانی ساڵی ٢٠١٩ ده‌كه‌ین. بۆ ئێمه ئه‌ركێكی شۆڕشگێڕییه كه ئاماری شه‌ڕی ساڵی ٢٠١٨ی دژ به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به ڕای گشتی ڕابگه‌یه‌نین:
ژماره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه وشكانی و ئاسمانییه‌كانی سوپای تورك
ئۆپه‌راسیۆنی وشكانی: ١٦٣
هێرشی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان: ٣٧٠
هێرشی كۆپته‌ره‌كان: ٣٠١٣
هێرش به هاوه‌ن، ئۆبوس، تانك و تۆپ: ٥٥٨
ئه‌نجامی چالاكییه‌كان دژ به هێرشه‌كان
چالاكیی گه‌ریلا: ٥٥٦
ئه‌و شه‌ڕانه‌ی ڕوویانداوه: ٥٩
ئه‌و چالاكییانه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌یان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه: ٢٢٠
هه‌ژماری دوژمنه‌كوژراوه‌كان (پۆلیس، سه‌رباز...هتد): ٢١٠٣
هه‌ژماری پله‌به‌رزه كوژراوه‌كان (پۆلیس، سه‌رباز...هتد): ١٢
هه‌ژماری دوژمنه‌برینداركراوه‌كان (پۆلیس، سه‌رباز...هتد): ٤١٨
ئه‌و ئۆتۆمبێله‌سه‌ربازییانه‌ی تێكشكێنراون (زرێپۆش): ٤٣
ئه‌و ئۆتۆمبێله‌سه‌ربازییانه‌ی تێكشكێنراون (ئاسایی): ١٣
هه‌ژماری تێكشكاندنی ئامێره‌كانی كاركردنی سوپا: ٢٩
ئه‌و ئۆتۆمبێله‌سه‌ربازییانه‌ی گورزیان لێ دراوه (زرێپۆش): ٣٣
فڕۆكه‌یه‌كی سیخووڕیی بێفڕۆكه‌وانی هێرشبه‌ر له جۆری (SÎHA) خرایه خواره‌وه.
هه‌ژماری ئه‌و درۆنانه‌ی خراونه‌ته خواره‌وه: ٥
گورز له فڕۆكه‌یه‌كی سیخووڕی درا
گورز له ١٠ كۆپته‌ر درا
هه‌ژماری هاوڕێیانی ئێمه كه به دیل كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی دوژمن: ١٩
هه‌ژماری هاوڕێ شه‌هیده‌كانمان: ٥٢٣
s.m