نوێنەرایەتیى رۆژئاوا خەڵاتى بەخشییە ئەو شاندە رێگایان پێنەدرا بەشداریی کۆنفرانسی عەفرین بکەن

نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری سلێمانی خەڵاتى ڕێزلێنانی بەخشییە ئەو کەسانە، کە لە سنووری سێمێڵکاوە رێگایان پێنەدرا بپەڕنەوە و بەشداری لە "کۆنفرانسى گۆڕینى دیموگرافیای عەفرین" دا بکەن.

لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ /  ١٠ی سەرماوەز شاندێک لە باشووری کوردستانەوە، کە پێکھاتبوون لە سروش ھەڵەبجەیی، ھاوژین حەمە ئەمین، سابیر سمکۆ شەریف و ئاسۆ عەبدولەتیف بۆ بەشداریکردن لە "کۆنفراسی گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین" بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتن، بەڵام لە دراوزەی سنووریى سێمێڵکاوە لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی باشووری کوردستانەوە رێگایان پێنەدرا بپەڕنەوە بۆ رۆژئاواى کوردستان بۆ بەشداریکردن لەو کۆنفراسەدا، کە لە رۆژانی ١ و ٢ی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨  لە شاری عامودێ لە رۆژئاوای کوردستان بەرێوە چوو.

نوێنەرایەتیى رۆژئاواى کوردستان بەمەبەستی ڕێزگرتن لە هەوڵەکانیان بۆ بە شداریکردن لەو کۆنفراسەدا، 'خەڵاتى رێزلێنان'، کە لەلایەن کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنفراسەکەوە بۆ بەشداربوان ئامادە کرابوو، بەخشییە ئەو کەسانەش کە رێگایان پێنەدرابوو بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا بکەن.

بۆ ئەوەش شاندەکەی باشوور بۆ کۆنفراسی گۆرینی دیمۆگرافیای عەفرین سەردانی بارەگای نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستانیان کرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن خەولە مەستەفا ھاوسەرۆکی نوێنەرایەتی و جەمیل رەحمان ئەندامی بەڕێوەبەرایەتیی نوێنەرایەتییەکە پێشوازییان لێکرا و 'خەڵاتى رێزلێنان'یان پێ بەخشرا.

 ر.م