نەخشەرێگای "کۆنفرانسی نیشتمانی و ڕێگەچارەی دۆزی کورد" بڵاوکرایەوە
ژمارەیەک ئەکادیمیسیەن، ڕۆشنبیر و کەسایەتیەکان و چالاکوانانی مەدەنی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی دا لە قەزای چەمچەماڵ نەخشەڕیگای کۆنفرانسی نیشتمانی و ڕێگەچارەی دۆزی کوردیان بڵاوکردەوە
ژمارەیەک ئەکادیمیسیەن، ڕۆشنبیر و کەسایەتیەکان و چالاکوانانی مەدەنی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی دا لە قەزای چەمچەماڵ نەخشەڕیگای کۆنفرانسی نیشتمانی و ڕێگەچارەی دۆزی کوردیان بڵاوکردەوە
کاتژـیر ١٠ی ئەمڕۆ لە بەردەم بینای بەرێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ ژمارەیەک ئەکادیمیسیەن، ڕۆشنبیر و کەسایەتیەکان و چالاکوانانی مەدەنی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی دا پڕۆژەیەکیان بۆ یەکێتی نەتەوەیی لە نیوان لایەنە سیاسیەکان و یەکگرتنی گەلی کورد ڕاگەیاند،
بەیاننامەی پڕۆژەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لە لایەن هاوژین مەلا ئەمین مامۆستای زانکۆ خوێندرایەوە.
لە سەرەتادا ئاماژە بەوەدرا، دۆزی ڕەوای گەلانی کوردستان، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاستی قەیران و گێژاوەکان کە دەوڵەت نەتەوە فاشیستەکان خوڵقاندویانە، لە جینۆساید و کۆمەڵکوژیی و پێشێلکردنی بەردەوامی بەها مرۆییەکان و شەڕی ناکۆتایی گەلان و دەوڵەتانی خۆسەپێن لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، لە بەرانبەردا بەرزبوونەوەی ئاستی وشیاریی نیشتمانیی لای تاکی کورد و گەلانی کوردستان، گەیشتوونەتە قۆناغێکی نوێ کە سەربازی مێژووی رێکی خەبات و قوربانیدان، لە هەر کاتێک زیاتر، یەکێتی نەتەوەیی و هاوهەڵوێستیی ستراتیکی گەلان بایەخدارتر دەکەن
هەروەها باسی ئەوەکرا، تا ئیستا لە ئەنجامی هەوڵ و ئەزموونەکانی ڕابردوو، پلاتفۆرمێک دروست نەبووە کە بترانێت سەرجەم هێزەکان کۆبکاتەوە و ئیرادە و توانای گەلان یەکبخات، لە کاتێکدا ئەو رەوشەی ئێستا و هەلومەرجی خەباتی ڕزگاریخوازی لە کوردستان، بە قۆناغێی تەواو هەستیاردا تێپەڕدەبن کە یەکێتی و هەماهەنگی و هاوهەڵوسیتی هەموو هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتی و پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستانیان کردووەتە پێویستیەکی مێژوویی، هەر بۆیە زەمینەسازی بۆ دیالۆگ لە نێوان هێزە کوردستانیەکاندا و بۆ کۆکردنەوەی هیزە نیشتمانییەکان و گەیشتن بە ئامانج و دیاریکردنی ڕۆژێکی دیاریکراو، گرتنەبەری ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە بۆ ئەو مەبەستە، لە هەر بابەتێکی دی گرنگتر و لەپێشترە و ئەرکی مێژوویی و سیاسی سەر شانی هەموو کوردستانیانە.
هەروەها سێ خاڵ بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە ئامادەکراون کە باس لەوەدەکەن، پێویستە هەموو ڕاگەیاندنە فەرمی و نافەرمیەکان، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەم هەلومەرجە هەستیارەدا بە بەرپرسیارێتیەوە ئەرکی خۆیان ڕاپەرێنن. هەروەها پێویستە بە پێی ڕۆژ و کاتێکی دیاریکراو، بەرنامەڕێژی بکرێت بۆ کۆکردنەوە نوێنەرانی سەرجەم لایەن و هێزە سیاسیەکانی کوردستان و کۆمیتەی گشتی، سیاسی و دپلۆماس بۆ ڕاپەڕاندنی کار و ڕاسپاردەکانی ڕێگەچارەی پێشنیارکرا و و نوێنەرایەتی گەلانی کوردستان دیاری بکرێت.
بەیاننامە و نەخشەرێگای "کۆنفرانسی نیشتمانی و ڕێگەچارەی دۆزی کورد" بەم شێوەیەیە:
ململانێی نێوان هێزە کوردستانیەکان و داگیرکەرانی کوردستان بە درێژایی مێژوو، بە تایبەت ئەو ڕەوشە نوێیەی کە بە پێشەنگایەتی دەوڵەتی تورکیا و دەوڵەتانی دیکەی داگیرکەری کوردستا و دوژمن و نەیارانی ئازادی و دیموکراتی و پێکەوەژیان و مافی گەلان، بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان، هاتووەتە ئاراوە.
دۆزی ڕەوای گەلانی کوردستان، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاستی قەیران و گێژاوەکان کە دەوڵەت نەتەوە فاشیستەکان خوڵقاندویانە، لە جینۆساید و کۆمەڵکوژیی و پێشێلکردنی بەردەوامی بەها مرۆییەکان و شەڕی ناکۆتایی گەلان و دەوڵەتانی خۆسەپێن لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، لە بەرانبەردا بەرزبوونەوەی ئاستی وشیاریی نیشتمانیی لای تاکی کورد و گەلانی کوردستان، گەیشتوونەتە قۆناغێکی نوێ کە سەربازی مێژووی رێکی خەبات و قوربانیدان، لە هەر کاتێک زیاتر، یەکێتی نەتەوەیی و هاوهەڵوێستیی ستراتیکی گەلان بایەخدارتر دەکەن و چارەسەری کێشەی مێژوویی و ڕیشەییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک وەک پێویستیەکی جیهانی دەسەپێنن.
بەدیهێنانی یەکێتی نەتەوەیی و هاوهەڵوێتی ستراتیژی هێزە کوردستانیەکان، هەمێشە داخوازیەکی رەوا و پێویستەکی ستراتیکی خەباتی گەلەکەمان بووە، تا ئێستا بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە گەلێک هەوڵدراوە و کەمتر هەنگاوی پراکتیکی نراوە، هەموو ئەو هەوڵ و هەنگاوانە بەرز دەنرخێنین، بەڵام تا ئیستا لە ئەنجامی هەوڵ و ئەزموونەکانی ڕابردوو، پلاتفۆرمێک دروست نەبووە کە بترانێت سەرجەم هێزەکان کۆبکاتەوە و ئیرادە و توانای گەلان یەکبخات، لە کاتێکدا ئەو رەوشەی ئێستا و هەلومەرجی خەباتی ڕزگاریخوازی لە کوردستان، بە قۆناغێی تەواو هەستیاردا تێپەڕدەبن کە یەکێتی و هەماهەنگی و هاوهەڵوسیتی هەموو هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتی و پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستانیان کردووەتە پێویستیەکی مێژوویی، هەر بۆیە زەمینەسازی بۆ دیالۆگ لە نێوان هێزە کوردستانیەکاندا و بۆ کۆکردنەوەی هیزە نیشتمانییەکان و گەیشتن بە ئامانج و دیاریکردنی ڕۆژێکی دیاریکراو، گرتنەبەری ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە بۆ ئەو مەبەستە، لە هەر بابەتێکی دی گرنگتر و لەپێشترە و ئەرکی مێژوویی و سیاسی سەر شانی هەموو کوردستانیانە.
ئێمە لە سۆنگەی هەستکردنی بە بەرپرسیارێتیە مێژووییە و تیگەیشتنمان لەو دۆخەوە بۆ بەڕزڕاگرتنی خەباتی گەلەکەمان و خوێنی پاکی شەهیدان و تێکڕای قوڕبانیان کە لە پێناو پاراستنی کەرامەتی گەلانی کوردستاندا بەخشیویانەم، ڕوحی ئەوان هەمیشە بانگی ئازادی و یەکێتی نەتەوەیی بە گوێماندا دەدەن، هەروەها بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەو تێکۆشانە جەماوەریەی کە هەموو دەنگ و ڕەنگە خیاوازەکانی لەخۆگرتووە کە داوای پاراستنی دەستکەوتەکان و کەرامەتی گەلان دەکات لە دەرەوەی هەر ئەجندا و بەرژەوەندیەکی حزجی و تاکەکەسی و بۆ کۆتایی هێنان بە ڕیشەییترین کێشەی سیاسیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە کیشەی کورد و کوردستانە پێشنیاری ئەم نەخشەرێگایە دەکەین و لەو پێناوەدا خەبات دەکەین:
یەکەم: سەرەتا پێویستە هەموو ڕاگەیاندنە فەرمی و نافەرمیەکان، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەم هەلومەرجە هەستیارەدا بە بەرپرسیارێتیەوە ئەرکی خۆیان ڕاپەرێنن، بۆ یەکریزی و تەنابی، بەرنامە و پرۆگرامی تایبەت پێشکیش بکەن و بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان جێبەجێ بکەن، لەم ڕووەوە زیاتر و زیاتر کۆمەڵانی خەڵک وشیار بکەنەوە.
دووەم: پێویستە بە پێی ڕۆژ و کاتێکی دیاریکراو، بەرنامەڕێژی بکرێت بۆ کۆکردنەوە نوێنەرانی سەرجەم لایەن و هێزە سیاسیەکانی کوردستان و پێکهاتە ئیتنی و ئایینەکانی کوردستان و کەسایەتیە خاوەن پێگە کۆمەڵایەتی و کلتوورییەکان و نوێنەرانی کۆمەلگای مەدەنی بە ئامادەبوونی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ داڕشتنی گۆتارێکی سیاسی یەکگرتووە و دیاریکردنی ڕێگەچارەی دیموکراتی کێشەی گەلانی کوردستان.
سێیەم: هەر لەم کۆبوونەوە مێژوویی و فراوانەدا، کۆمیتەی گشتی، سیاسی و دپلۆماس بۆ ڕاپەڕاندنی کار و ڕاسپاردەکانی ڕێگەچارەی پێشنیارکرا و و نوێنەرایەتی گەلانی کوردستان دیاری بکرێت و ئەم کۆمیتەیە شاندی سەرتاسەری و دانوستانکاری گەلانی کوردستان بێت لە هەموو نێوەندە هەرێمی و نیودەوڵەتییەکاندا بە ڕەچاوگرتنی دۆخی تایبەتی هەر چوار پارچەی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ف.ق