نەپەگە، بە بۆنەی سەرکەوتن لە خواکورک پیرۆزبایی لە گەریلا کرد

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل- نەپەگە، بەبۆنەی چالاکیەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئا ستار و سەرکەوتنەکانیان بە سەر سوپای تورکیا لە هەرێمی خواکورک، پیرۆزبایی ئاڕاستە کردن.

ئەمڕۆ یەک شەممە، فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل- نەپەگە، بە پەیامێک پیرۆزبایی لەو گەریلایانەی هێزەکانی پاراستنی گەل ـ هەپەگە و ژنە گەریلاکانی یەژەئا ستار کرد، کە لە هەرێمی خواکورکی باشوری کوردستان لە بەرخۆدان و چالاکیدا بوون دژی سوپای داگیرکەری تورکیا. نەپەگە بە تایبەتی ستایشی چالاکی گەریلا دەکات کە لە ڕێککەوتی ٣١ی ئایاردا ئەنجامیان دا بوو.

نەپەگە ڕایگەیاندوە : "چالاکی هێزەکانمان کە لە ڕۆژی ٣١ی ئایار لە دەڤەری عەلیدرێژ ی خواکورک دژ  بە سوپای تورکیا ئەنجام درا سەرکەوتوو بوو. گەریلاکانمان بەو چالاکییە جارێکی دیکە سەلماندیانەوە کە ئەگەر هونەر و تاکتیکی بە هێز و دەوڵەمەندی گەریلا بە شێوەیەکی کارا و ئافڕێنەر بەکارببرێت، ئەوا تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی سوپای فاشیستی تورکیا شکست دەهێنێت و وێڕای ئەوەش گورزی زۆر قورسیش لەو سوپایە دەدرێت".

لە بەردەوامی پەیامەکەیدا نەپەگە ڕایدەگەیەنێت: " لە دەڤەری عەلیدرێژی سەر بە ناوچەی لێلکانی هەرێمی خواکورک، گەریلاکانمان بە چالاکییەکانیان هێزەکانی دوژمنیان کردە ئامانج و گورزی کوشندەیان لێدان و گەریلا چوونە سەر لاشەی کوژراوەکان و دەستیان بەسەر چەک و تەقەمەنییەکانیاندا گرت، بەو بۆنەوە وەک نەپەگە و بەڕێوبەریی تەڤگەرەکەمان وێڕای ستایشی زۆر،  پیرۆزبایی لە هەموو هەڤالان و فەرماندەکانی بەشدار لەو چالاکییەدا دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

هـ.هـ