نەپەگە پیرۆزبایی لە فەرماندەیی ئەیالەتی حەفتانین کرد

ناوەندی پاراستنی گەل پیرۆزبایی لە گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار کرد بە بۆنەی ئەو چالاکییانەی لە حەفتانین ئەنجامیان داوە و ڕایگەیاند "ئەو ئاستە تاکتیکییە سەربازییە بە شێوازی گەریلایی سەردەمی نوێ خوڵقێنراوە و بەرخۆدان گەورەتر و واتادارتر دەکات".

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە - NPG)، بەبۆنەی ئەنجامدانی چەند چالاکییەکی هێزەکانى گەریلا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لەناوچەی حەفتانین پیرۆزبایی لە گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستاری ئەو ناوچەیە کرد.

ڕاگەیاندراوی فەرماندەیی بەم شێوەیەیە:

"لەدژی جموجۆلی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکی فاشیستی قڕکەر لە ٢٣ی ئاب/١ی خەرمانان لە ئەیالەتەکەتان دەستپێکردووە، هێزەکانتان بەرخۆدانێکی مێژوویی و گەورەیان نیشان داوە و دوژمن زیانی گەورەی بەرکەوتووە. لەدژی ئەو داگیرکەرییە کە درێژەی داگیرکەریی دوژمنە لەدژی ناوچەکانی پاراستنی مەدیا، ئەو چالاکییانەی گەریلا بە ڕۆحی بەرخۆدان دەیکەن، لاپەڕەیەکی نوێی لە مێژووی تێکۆشانماندا کردووەتەوە. هەوڵەکانی دوژمن کە بە کەرەستە ئاسمانییەکان و دەشتایی بە خەیاڵی سەرکەوتن هاتنە حەفتانین، بە تاکتیک و لێهاتوویى سەرکەوتووانەی هێزەکانتان لە ئەیالەتەکە تێکشکێنران. ئەو ئاستە تاکتیکی سەربازییە بە شێوازی گەریلای سەردەمی نوێ خوڵقێنراوە، بەرخۆدانەکان واتادارتر دەکات. لەدژی ئەو جموجۆڵەی داگیرکەری، لەو ڕۆژەی کە دوژمن هێزەکانی خۆی لەسەر گردی پارتیزان جێگیر کرد و دواتر هێزەکانتان بەتەواوی کۆنترۆڵیان کرد و ٢٥ی ئاب / ٣ی خەرمانان چالاکییەتان ئەنجامدا دوژمن دۆشداما. دەستە جەنگاوەرەکەتان لە شوێنەکە یەکینەکانی دوژمنیان گەمارۆ دا، لە چەندین ناوچەدا گورزی قورستان لە دوژمن وەشاند، لە ئەنجامدا زیاتر لە ٢٠ سەربازی دوژمن کوژران و دەیان سەربازیش بریندار بوون.

دوای ئەو گورزەی تێکشکێنەرە ئیتر داگیرکەر نەیتوانی لە ناوچەکە جێگیر ببێت و جموجۆڵەکەی لە دەشتاییدا وەستاند.

لەدژی کەرەستە تەکنیکییەکانی دوژمن بە بوێری و بڕیارێکی بەرزەوە لەدژی یەکینەکانی دوژمن لە گردی پارتیزان چەند چالاکییەکی خوڵقێنەرانەتا ئەنجامدا و ئەنجامی لێ وەرگیرا. بۆیە ئێمە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو شەڕڤانان و فەرماندانە دەکەین، کە بەشداری ئەو چالاکییە بوون و هیواخوازین لە چالاکییەکانیاندا سەرکەوتوو بن. لە کەسایەتی فەرماندەکەتاندا پیرۆزبایی لە هەموو هاوڕێیان دەکەین، کە بە ڕۆحی گیانفیدایی ئاپۆیی لە حەفتانین دوژمنیان تێکشکاند. هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. بە خۆشەویستی و ڕێزەوە سڵاو لە هەموو هاوڕێیان دەکەین".

ژ.ت