نەپەگە پیرۆزبایی لە فەرماندەیی ئەیالەتی حەفتانین کرد
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە ڕاگەیەنراوێکدا بە هۆی چالاکیە سەرکەوتووەکانیان پیرۆزبایی لە فەرماندەیی و شەڕڤانەکانی ئەیالەتی حەفتانینی هەپەگە کرد.
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە ڕاگەیەنراوێکدا بە هۆی چالاکیە سەرکەوتووەکانیان پیرۆزبایی لە فەرماندەیی و شەڕڤانەکانی ئەیالەتی حەفتانینی هەپەگە کرد.
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بە بۆنەی چالاکیەکانی ٢ و ١٣ ی کانونی دووەمی هیزەکانی گەریلا لە هەرێمی حەفتانین ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی حەفتانیندا کە لە دژی هێرشی داگیرکەری سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەرێوەدەچێت، چالاکیەکانی ٢ی کانونی دووەم لە گردی کۆنفڕانس و و١٣ی کانونی دووەم لە دژی هێزەکانی دوژمن لە گردێکی نزیک گردی پارتیزان، ئەنجامی باشیان بەدستهێنا.
چالاکیەکەی گردی کۆنفڕانسی مەزن کە لەدژی سەنگەرەکانی دوژمن ئەنجامدرا و ٧ سەرباز کوژران، چالاکیەکی سەرکەوتووانە بوو.
چالاکیەکەی دژی یەکینەکانی دوژمن لە نزیک گردی پارتیزانیش چالاکیەکی سەرکەوتوو و بەهێز بوو کە هێزەکانتان بە شێوەیەکی شارەزایانە ڕوویان کردە سەنگەرەکانی دوژمن و چەکی دوژمنتان هەڵگرتەوە.
ئەو دوو چالاکیە لەگەڵ تاکتیکەکانی دوژمن کە دوژمن تێکشکێنرا، چەک و کەلوپەلی سەربازی دوژمنیش هەڵگیرانەوە و بێ زیان کشانەوە و بەم شێوەیە دوژمنتان تێکشکاند، چالاکیەکی کاریگەر و سەرکەوتوو بوو.
پیرۆزبایی لەو هاوڕێیانە دەکەین کە بەشداریان لە چالاکیەکاندا کردووە و بە رێباز و تاکتیکی سەردەمی نوێ لە چوارچێوەی ڕوحی هێرشی ئەنجامگیردا بە هونەرێکی گەورە و شارەزاییەکی زۆرەوە گورزی گەورەیان لە دوژمندا.
بەم بۆنەیەوە و لە کەسایەتی ئێوەدا سڵاو بۆ هێزەکانتان لە عەیالەتەکەتان دەنیرین و هیوای سەرکەوتنی گەورەترتان بۆ دەخوازین."
ف.ق