هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌د ده‌ستبه‌كاربوون
هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌د سه‌لچووك مزراكلی و هولیا ئالۆكمهن ئوویانك چوونه بینای شاره‌وانی و ده‌ستبه‌كاربوون.
هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌د سه‌لچووك مزراكلی و هولیا ئالۆكمهن ئوویانك چوونه بینای شاره‌وانی و ده‌ستبه‌كاربوون.
دوای ١٦ ڕۆژ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان، سه‌لچووك مزراكلی هاوسه‌رۆكی نوێی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌د به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی پێدرا. به‌ڵام به بیانووی بڕیارنامه‌كانی حكوومه‌ت له كاتی باری نائاسایی، به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون به هولیا ئالۆكمهن ئوویانك نه‌درا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مزراكلی و ئوویانك پێكه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل به ئاماژه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌وه چوونه نێو بینای شاره‌وانی و ده‌ستبه‌كاربوون.
«به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی گه‌له‌كه‌مان وه‌رگرت»
مزراكلی و ئوویانك له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییان دا. ئوویانك گوتی، «ئێره ماڵی گه‌له. ئه‌مڕۆ ئه‌مه ده‌بینرێت. بژی ژیانی سه‌رفراز. ئێمه به‌ڵێمان به گه‌لی خۆمان داوه. له مه‌یدانه‌كان گوتمان ئێره ده‌بێته ماڵی گه‌ل.» ده‌رباره‌ی پێنه‌دانی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون به هولیا ئالۆكمهن ئوویانك، مزراكلی گوتی، ئێمه له ٣١ی ئادار به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونمان له گه‌لی خۆمان وه‌رگرتووه.
مزراكلی: ئێمه سه‌ركه‌وتین
هاوكات هاوشاره‌دار مزراكلی ڕایگه‌یاند، «به قه‌یووم و كوده‌تاكان هه‌وڵیان دا ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێمه‌دا بگرن. به عه‌قڵیه‌تی تاڵانكاری مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ شاره‌كه‌ماندا كرد. ئێمه ٣١ی ئادار چووینه سه‌ر سندووقه‌كان و وه‌ڵامی پێویستمان دایه‌وه. ئێمه ده‌ست به كاری خۆمان ده‌كه‌ین و خاوه‌نداره‌تی له ده‌ستكه‌وت و ئیراده‌ی خۆمان ده‌كه‌ین. هه‌رچه‌نده زوڵمیش بكه‌ن ئێمه سه‌رده‌كه‌وین.»
«ئه‌م دۆخه قبووڵ ناكه‌ین»
ده‌رباره‌ی پێنه‌دانی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی هاوشاره‌داری شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌د و هاوشاره‌دارانی هه‌ده‌په له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به بیانووی بڕیارنامه‌كانی ده‌وڵه‌ت له كاتی باری نائاسایی، سه‌لچووك مزراكلی گوتی، «ئێمه ئه‌م كاره ناقانوونییه قبووڵ ناكه‌ین. گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه قبووڵ ناكات. ئه‌م بارودۆخه كه برینی قووڵی له‌سه‌ر ویژدانه‌كان درووست كردووه له لاپه‌ڕه تاریكه‌كانی مێژوو تۆمار ده‌كرێت.»
«هاوشاره‌داری سیسته‌می ئێمه‌یه»
مزراكلی ده‌رباره‌ی سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی بۆ شاره‌وانی گوتی، «له هه‌موو شاره‌وانییه‌كانی ئێمه سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێت. له شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌دیش هه‌مان سیسته‌م جێبه‌جێ ده‌كرێت.»
هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌د ڕاشیگه‌یاند، «له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كانی شاره‌كه كار ده‌كه‌ین. ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سه‌رله‌نوێ چالاك ده‌كه‌ینه‌وه. په‌یمانی شار كه مانگی ڕابردوو له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی شار ئاماده‌مان كرد ده‌یخه‌ینه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه سه‌رده‌كه‌وین.»
s.m