هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌زای ته‌مه‌للی له میانه‌ی سه‌ردانی بۆ ناوه‌ندی پارتییه‌كه‌ی له شاری ئامه‌د وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
ته‌مه‌للی به‌بیری خسته‌وه كه له‌یلا گیوڤه‌ن له ڕۆژی ٤٣دا به‌رده‌وامه له مانگرتن له خواردن و گوتی: «ئه‌م مانگرتنه، وه‌ستانه‌وه‌یه دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی. له‌پێناو كۆتایی هێنانه به گۆشه‌گیركردنی به‌ڕێز ئۆجالان. ئه‌م مانگرتنه زۆر گرینگه بۆ ئاشتی و دیموكراتیی توركیا.»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په جارێكی دیكه بانگی له ڕای گشتیی توركیا كرد و گوتی: «مانگرتنه‌كه له ڕۆژی ٤٣هه‌مدا به‌رده‌وامه. وه‌ك ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كانی به‌ڕێز له‌یلا گیوڤه‌ن ئاشكرایان كردووه، ئه‌و نه‌خۆشی هه‌ن، كێشی كه‌م بووه و دۆخی مه‌ترسی ده‌ستی پێكردووه. به‌ر له‌وه‌ی دره‌نگ بكه‌وین، پێویسته هه‌ر كه‌س به ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیی خۆی هه‌ستێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته گۆشه‌گیریی به‌ڕێز ئۆجالان كۆتایی بێت. له‌م بابه‌ته‌دا ده‌كرێت هه‌نگاوی به‌په‌له بنرێت و پارێزه‌ران بچنه ئیمڕاڵی.»
«پێویسته توركیاش له سووریا بكشێته‌وه»
ده‌رباره‌ی بڕیاری ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌یان له سووریا ته‌مه‌للی ڕایگه‌یاند، «بۆچوونی ئێمه ڕوون و ئاشكرایه. با هه‌موو هێزه‌ده‌ره‌كییه‌كان له سووریا بكشێنه‌وه. با ئه‌مه‌ریكاش بكشێته‌وه، توركیا و ڕووسیاش بكشێنه‌وه. به تێڕوانی ئێمه ده‌بێ گه‌لانی سووریا خۆیان بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ی خۆیان بده‌ن.»
سه‌زای ته‌مه‌للی هێمای بۆ ئه‌وه كرد، بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕی سووریا پێویسته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆببێته‌وه و له‌پێناو ئاشتی هه‌ڵوێست پیشان بدات.
s.m