هاوسەرۆکانى شارەوانیى وان: دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان کودەتایە بەسەر دیموکراسیدا

هاوسەرۆکانی شارەوانیی گەورە شاری وان، بەدیعە ئوزگۆکچە ئەرتان و موستەفا ئاڤجی لەبارەی کودەتای ١٩ی ئاب / ٢٨ی گەلاوێژەوە قسەیان کرد.

هاوسەرۆکانی شارەوانی گەورەی وان بەدیعە ئوزگۆکچە ئەرتان و موستەفا ئاڤجی رایانگەیاند، ١٩ی ئاب کودەتایەکی سیاسی روویدا. هەروەها هەڵبژاردنی ٣١ی ئازار/١١ی نەورۆزیان بەبیر هێنایەوە و وتیان: "ئەو هەڵبژاردنە ڕیفراندۆمی قەیومیش بوو. بە کەمپین دژی قەیوم نا، بەڵکو سەندوقی هەڵبژاردن ببووە ڕیفراندۆم. کردەوەی قەیومەکان و عەقڵیەتیان لە ٢ ساڵ و نیوی ڕابردوودا بوو بووە پرسیار لەلای گەل و گەلیش لەدژیان وەڵامێکی بەهێزیان دابووە."

ئەرتان وتی، لە وان، مێردین و ئامەد گەل بە رێژەى ٧٦%، ٦٤%، ٥٦%ی ئیرادەی خۆی نیشان دا، بەڵام ئیرادەیان پشتگوێ خراوە و ١٩ی ئاب کودەتا بەسەر دیموکراسیی تورکیادا کرا. ئەرتان وتیشی: "دیسان عەقڵییەتی قەیوم هاتوەتە گۆڕێ و قەیومیان بەسەر ئیرادە و داهاتووی ئێمەدا سەپاندووە."

شارەوانی ماڵی گەلە

ئوزگۆکچە وتی، پشکنەرانی موڵکایەتی هاتنە وان، لەسەر سیستمی هاوسەرۆکایەتی لێکۆڵینەوەیان کرد. ئەوەش نیشانەی ئەوە بوو کە قەیوم دەهات و وتی: "لەو کاتەوە، کە جموجۆلی ئەوانمان بینی، وتمان ئامادەکاریی بۆ قەیوم دەکرێت، بەڵام لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەل قەیوم نایەت و ناتوانن بیهێنن. چونکە ئەوە بە واتای ئەوەیە، کە تورکیا لە کەندەڵانەوە بەربدنەوە. دوو ساڵ و نیو خەڵکی وان، مێردین و ئامەد یاداشتی خۆیان دایە قەیوم و لە بیرەوەریاندا ئەوانە ماونەتەوە و بۆ ئەوەی وەڵامی قەیومەکان بدەنەوە چوونە سەر سندوقەکانى دەنگدان. شارەوانی ماڵی گەلە و ماڵی گەل لەگەل داگیرکراوە."

ئاڤجی: ئێمە سیاسەتی قەیوممان ئاشکرا دەکرد

هاوسەرۆکی شارەوانیی گەورە شاری وان موستەفا ئاڤجی-یش وتی: ئەو کودەتایە هیچ پاساوێکى نییە، بڕیارێکی سیاسییە و کاتێک بیری لێ دەکەینەوە ئەوە لە خۆمان دەپرسین ئەو بڕیارە چ سوودێکی بۆ دەسەڵات هەیە؟ وتی، هیچ سوودێکی نییە.

ئاڤجی هەروەها وتی، هەر کە دەستبەکار بووین هەوڵماندا هەندێک هەنگاو بنێن، چونکە ئامادەکاریی جدیمان هەبوو. بەڵێنمان دابوو، سەرقاڵی وان و دەوروبەرەکەی ببین و کاری بۆ بکەین، چونکە دەستبەسەر بەهاکانی گەلدا گیرابوو. لە ماوەی سێ مانگدا کارمان کردوە لەدژی ئەو کەسانەی بە دۆڕاندنیان شڵەژاون و ژان گرتونی، ئەو کەسانە لەوپەڕی قێزەونیدا هەندێک کەسیان لەسەر دوور خستبوە، بەڵام ئێە لەسەر ئەو دۆسیانە بەڵگە و زانیاریی وردومان کۆکردەوە و بەشێکی ئەو دۆسیەیانە دەچوونە بەردەستی دادگا، بەشێکیشی لەبەردەستی دادگا بوون، حکومەت بۆ ئەوەی پێش بەوە بگرێت، ئەو هەنگاوەی ناوە.

ئاڤجی لە کۆتاییدا وتی: وان بە هەموو کار و هەنگاوەکانی خۆی سیاسەتەکانی قەیومی لەقاو دەدا و بۆ هەموانی ئاشکرا دەکرد.

ژ.ت