هاوسەرۆکی دەبەپەی مێردین دەستگیر کران

حەسیبە مەنگیرکائون هاوسەرۆکی دەبەپەی شاری مێردین لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەکدا کە بۆ وەرگرتنی وتەی چووبووە ئاسیش، دەستگیر کرا.

لە ئۆپەراسیۆنی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە رۆژی ١١ی کانونی یەکەمدا کە لەدژی ١١ کەس لە چوارچێوەی کاروبارەکانی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک پێکهات، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان دەبەپە ی شاری مێردین، حەسیبە مەنگیرکائون لە ماڵ نەبوو.

دواتر لە لێپرسینەوەیەکدا لەبارەی حەسیبە مەنگیرکائون بڕیاری دەستگیرکردنی درابوو. مەنگیرکائون دوای ئەوەی چوبووە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شار کە وتەی لێ وەربگیرێت، دەستگیر کرا.