هاوسەرۆکی شارەوانی کۆپ دوورخرایەوە
عەدنان تۆپچوو هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی کۆپی مووش کە لە لایەن ڕژێمی ئاکەپەوە دەستگیرابوو لە مووشەوە بەرەو مەڕاش دوورخرایەوە.
عەدنان تۆپچوو هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی کۆپی مووش کە لە لایەن ڕژێمی ئاکەپەوە دەستگیرابوو لە مووشەوە بەرەو مەڕاش دوورخرایەوە.
عەدنان تۆپچوو هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی کۆپی مووش لە ١٧ی کانونی یەکەم دەستگیرکرابوو و دوای ڕۆژێک قەیوم لە جێگەی دانرا.
تۆپچوو بە بیانوی ئەندامی ڕێکخستن و پرۆپاگاندە بۆ ڕێکخستن دەستگیرکرا و لە ئێستاشدا لە زیندانی پیتی (E)ی مووش بۆ زیندانی مەڕاش دوورخرایەوە.
تۆپچوو لە زیندانی مووش لە زیندانی تاکەکەسیدا بوو و بە بێ یاگاداری بنەماڵەکەی لەم زیندانە دوورخراوەتەوە.
دوورخستنەوەی زیندانیان زیادیکردووە
هەروەها حەسەن محەمەد ئیبیش، ییڵدرم کیش، ئادەم ئاماچ، مەحمەد کلچ، زەنار دەمیر، سولەیمان ساچاک، محەمەد سەلئم سوئەر، محەمەد ئەمین دال و سەدات کاراک لە زیندانی پیتی (T) ژمارە ٢ی عوسمانیە ٢٦ی کانونی یەکەم دوورخراونەتەوە. هەندێکیان بۆ زیندانی پیتی (L) ی ژمارە ١ی مەڕاش تورئۆغلۆ دوورخراونەتەوە. نازانرێت زیندانیەکانی تر بۆ کوێ دوورخراونەتەوە.
هەروەها ئولکو کارائاسلان هاوسەرۆکی شارەوانی گمگمیش ٢٦ی کانونی یەکەم لە زیندانی پیتی (E)ی مووش بۆ زیندانی پیتی (T)ی ژمارە یەکی عوسمانیە گواستراوەتەوە.
ف.ق