هاوسەرۆکی کۆدار: بۆ ژیانێکی ئازاد هەتا کۆتایی تێکۆشان دەکەین

زیلان تانیا هاوسەرۆکی کۆدارلە مەراسیمی پیرۆزبایی ١٥ تەباخ رایگەیاند، " تا نەگەینە سەرکەوتن دەست لە تیکۆشان بەرنادەین. بە رۆحی ١٥ تەباخ بەلێن دەدەین کە بۆ ژیانێکی ئازاد هەتا دوایی تێکۆشانمان بڵند بکەین."

١٥ریلاکانی ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە بەنەی ساڵڕۆژی هەڵمەتی ١٥ تەباخ لە هەرێمی پاراستنی مەدیا مەرسیمێکیان بەرێوە برد.

لِم مەراسیمە دا زیلان تانیا هاوسەرۆکی کۆدار و فەراشین سەڵماس فەراماندەی هەپەژە قسەیانکرد. زیلان تانیا و فەراشین سەڵامس لە دەسپێکی قسەکانان دا ساڵڕۆژی ١٥ تەباخیان لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ، شەهیدانی تێکخشیان ئورد

 زیلان تانیا وتی "هەڵمەتی 15 تەباخ، هەڵمەتی دژی هزری داگیرکەر بوو. داگیرکەی بۆ ئەوەیکە پێش لە راپەڕین و تێکۆشانی کوردی ئازاد بگرێت سیاسەتی قڕکردنی بەڕێوە دەبرد. دەمێکی وەها بوو کە باس لە کوردایەتی و کورد بوون نەدەکرا. لە هەر شوێنێکدا کوردێک بوونی هەبوایە لە ناو دەبرا و دەیان کوشت 15 تەباخ وەکوو هەڵمەتی دەستێوەردان بوو. بە پێشەنگایەتی فەرماندەی مەزن هەڤاڵ عەگید تێکۆشانی ژیانی ئازاد، بیر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ لە چوارپارچەی کوردستان جێگیربوو. قۆناخ بە قۆناخ تێکۆشان مەزن کرا و لە چوارپارچەی کوردستان بڵاو بوویەوە ".

رۆژهەڵاتی کوردستان بە رۆحی ١٥ تەباخ تێکۆشان دەکات

زیلان تانیا لە بەردەوامی قسەکانیدا سەبارەت بە تێکۆشانی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند "بە درێژایی مێژوو هەتا ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی داگیرکاری رژێمی ئێران تێکۆشانێکی مەزن دەکرێت. لە قازی موحەمەد هەتا لەشکەرجوودیەکان، سەدان تێکۆشەری رۆژهەڵات لە ناوی تێکۆشاندا جێگایان گرتووە. رژێمی ئێران بۆ ئەوەیکە تۆوی ئازادی لە رۆژهەڵەتی کوردستان شین نەبێت سیاسەتی درۆ، زیندانی کردن، هێرش و ستەم بۆ سەر کۆمەڵگە بەڕێوەدەبات. بەڵام بە پێشەنگایەتی هەڤاڵانێک وەکوو بۆتان، گەرهاد، ڕزگار زڕنەیی و هەڤاڵ لەشکەر جوودی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە رۆحی ه ڵمەتی 15 تەباخ تێکۆشانێکی مەزن بەڕێوە برا. ئەمڕۆ ئەم تێکۆشانە لە ماکوو هەتا کرماشان، هەورامان، خۆراسان، لۆڕستان و ... مەزنتر دەبێت ".

.لی ئێمە چەواشە ناکرێت

زیلان تانیا لە بەردەوامی قسەکانی دا سەرنجی خستە سەرسیاسەتی پێش خستنی نۆکەری لە لایەن رژێمی ئێرانەوە و وتی "رژێمی ئێران ئەیەوێت بە سیاسەتی" کرمی دار "ئەم گەلە لە دژی یەک بەکار بهێنێت و بەم شێوازە کوردان لە ناو یەکتردا پارچە بکات. داگیرکەر کاتێک کە تێگەیشت ناتوانێت تێکۆشانێک کە بەڕێوە دەچێت سەرکوت بکات ڕێوشوێنی جیاوازدەگرێتە بەر. کاتێک بینیان کە تێکۆشان بەهێزە و سەردەکەوێت لەم کاتەدا کوردی نۆکەردەخەنە پیشەوە. لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە رێگای رۆشنبیرانێک کە هاوکاری دەوڵەت دەکەن لە گەڵ کەسانی سەر بە دەوڵەت ئەیانەوێت تێکۆشانی گەلی کورد پارچە بکەن . بەڵام با رژێمی داگیرکەری ئێران باش بزانێ.

 تانا لە کۆتایی قسەکانیدا وتی ، "تا شتیشتن بە سەرکەوتن دەس لە تێکۆشان بەرنادەین. بە رۆحی ١٥ تەباخ بەلێن دەدێین

بۆ تۆڵەکردنەوە بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا بن

فەراشین سەڵامس فەرماندەی هێزەکانی هەپەژە سەرنجی خستە سەر ئەو گۆڕانکاریانەی کە بە 15 تەباخ لە رۆژهەڵەتی کوردستان ڕوویاندا و وتی "ژنی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بووەتە خاوەن ئەو هێزەی کە لە دژی داگیرکاری تێکۆشانێکی مەزن دەکات. ژنان بە رۆحی 15 تەباخ بەشداری سوپای رۆژهەڵاتی کوردستان بوون. لە لایەن نەتەوییەوە ناسنامە خۆیان ناسیی و گۆڕانکاری گەورە دروست بوون. هەروەها زانستی لەشکەری، بیردۆزی، کۆمەڵایەتی و سیاسی لە ناوی ژنانی رۆژهەڵات و ئێران دا دروست بوو. لە کەسایەتی هەڤاڵ کاوەندا نموونەی فەرماندەیەک دەرکەوتە پێش ".

فەراشین سەڵماس لە دوایی قسەکانیدا بانگی لە ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد و وتی "پێویستە ژنان خاوەن زانست بن وخۆیان پەروەردە و بەرێخستن بکەن. ژن بە دەسی خۆی ئازادی خۆی بە دەس دەخات. بۆ گەییشتن بە ئازادی زۆر شەهیدمان داوە، بۆ ئەوەی تۆڵەی شەهیدانمان لە داگیرکەر بکەینەوە پێویستە هێزەکانمان بەهێز بکەین. بانگەوازی ئێمە بۆ ژنانی رۆژهەڵات و ئێران ئەوەیە کە لە دژی داگیرکەری رژێمی ئێران تێکۆشانێکی بەرفراوان بکەن، تۆڵەی شەهیدان بکەنوە و بۆ ئەوەی هێزمان بکەینە یەک بەشداری ریزی گەریلا بن ".

ک-ش