هاوسەرۆکە دەستگیرکراوەکانی سوور دوورخرانەوە

فیلیز بولوتەکین و جەمال ئوزدەمیر هاوسەرۆکانی شارەوانی سوور کە لە لایەن ڕژێمی ئەنقەرەوە لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە و دوای دەستگیرکران، بۆ زیندانی ئەرزەڕۆم دوورخرانەوە.

بولوتەکین و جەمال ئوزدەمیر هاوسەرۆکانی شارەوانی سوور ٢٣ی کانونی یەکەم دەستگیرکرابوون و لە زیندانی ئامەد دا ڕادەگیران.

بولەتەکین بۆ زیندانی ژنانی ئەرزەڕۆم دوورخرایەوە و ئوزدەمیریش بۆ زیندانی پیتی (H)ی ئەرزەرۆم دوورخرانەوە.

دوورخرانەوە زیادیکردووە

عەدنان تۆپچوو هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی کۆپی مووش لە ١٧ی کانونی یەکەم دەستگیرکرابوو و دوای ڕۆژێک قەیوم لە جێگەی دانرا.

تۆپچوو بە بیانوی ئەندامی ڕێکخستن و پرۆپاگاندە بۆ ڕێکخستن دەستگیرکرا و لە ئێستاشدا لە زیندانی پیتی (E)ی مووش بۆ زیندانی مەڕاش دوورخرایەوە.

تۆپچوو لە زیندانی مووش لە زیندانی تاکەکەسیدا بوو و بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکەی دوورخراوەتەوە.

هەروەها حەسەن محەمەد ئیبیش، ییڵدرم کیش، ئادەم ئاماچ، مەحمەد کلچ، زەنار دەمیر، سولەیمان ساچاک، محەمەد سەلئم سوئەر، محەمەد ئەمین دال و سەدات کاراک لە زیندانی پیتی (T) ژمارە ٢ی عوسمانیە ٢٦ی کانونی یەکەم دوورخراونەتەوە. هەندێکیان بۆ زیندانی پیتی (L) ی ژمارە ١ی مەڕاش تورئۆغلۆ دوورخراونەتەوە. نازانرێت زیندانیەکانی تر بۆ کوێ دوورخراونەتەوە.

هەروەها ئولکو کارائاسلان هاوسەرۆکی شارەوانی گمگمیش ٢٦ی کانونی یەکەم لە زیندانی پیتی (E)ی مووش بۆ زیندانی پیتی (T)ی ژمارە یەکی عوسمانیە گواستراوەتەوە.

ف.ق