هاوشاره‌دارانی هه‌ده‌په له ناوچه‌ی ئیپه‌كیۆلوو ده‌ستبه‌كاربوون
هاوشاره‌دارانی ناوچه‌ی ئیپه‌كیۆڵوو ئازیمه یاجان و شازاده كورت دوای ١٧ ڕۆژ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان وه‌رگرت.
هاوشاره‌دارانی ناوچه‌ی ئیپه‌كیۆڵوو ئازیمه یاجان و شازاده كورت دوای ١٧ ڕۆژ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان وه‌رگرت.
هاوشاره‌دارانی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له ناوچه‌ی ئیپه‌كیۆڵوو-ی سه‌ر به پارێزگه‌ی وانی باكووری كوردستان كه له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداری شاره‌وانییه‌كان ٥٤%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێنابوو، ئه‌مڕۆ له ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان وه‌رگرت. هاوكات ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی له‌گه‌ڵ هاوشاره‌داران به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان وه‌رگرت.
دواتر هاوشاره‌داران، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و هاوڵاتییان پێكه‌وه چوونه بینای شاره‌وانیی ئیپه‌كیۆڵوو و ده‌ستیان به پیرۆزبایی كرد.
s.m