هاووڵاتیانی سڵۆپی: ئێمە لە گەل شارەوانییەکانی خۆمان کاردەکەین

دانیشتووانی سڵۆپی کە دوای دەرکردنی قەیومەکان سەرلەنوێ خۆیان بەرێوە دەبەن، دەڵێن کە سەرەڕای ئەرکی قورس ئەوان لەگەل هاوشارەوانەکانی ناوچەکان سەرلە نوێ تێکۆشان دەکەن.

سلێمان ساڤلووک و عەدالەت فیدان هاوشارەوانانی هەدەپەی سڵۆپی کە دوای هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکان لە ٣١ی ئاداردا بەسەرکەوتن بە خێرایی دەستیان بەکارکردووە. هاووڵاتیانی سڵۆپی چاوەڕوانییەکانی خۆیان لە شارەوانی هێنایە سەر زمان.

سیاژن بروفەک یەکێک لە هاووڵاتیانی سڵۆپی بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند، کە ئەوان داوایان لە شارەوانی ئەوەیە کە کاری ژنان بەهێزتر بکات و وتی، " ئێمە هەموومان دیمان کە قەیومەکان لە سەرەتاوە هێرشیان کردە سەر ژنان و کاری ژنان." بورۆفەک دەستنیشانیکرد کە شارەوانی دەبێت بایەخ بداتە بە کاری ژنان، ئەو داواکارە کە بۆ ئەوکارە خێراتر بجووڵێنەوە.

عەبدوسلام گولگەن وەبیری هێنایەوە کە لەکاتی قەیومەکاندا هەموو کاری گەنجان پشتگوێ خرا و ئەوەی خستەڕوو، ئیستاکە شارەوانی کۆمیسیۆنێکی گەنجان و چاندی دامەزراندووە. گولگەن ئاماژەی بە بڵاوکردنەوەی مادەهۆشبەرەکان کرد لەناوچەکەدا و وتی، " بە بەهێزکردنی کاری چاندی و کۆمەڵایەتی ئێمە دەتوانین پێش بەو دیاردەیە بگرین. بە دامەزراندنی ناوەندێکی گەنجان دەتوانرێت ئەوکارە بکرێت. ئێمە داواکارییەکانی خۆمان ئاراستەی شارەوانی کرد و ئەوانیش بەلێنیان دا کە لە ماوەیەکی کورتدا دەستبەکارببن. ئێمەش بەو کارە دڵخۆشین."

کازم دێرەکچی یەکێکی ترلە هاووڵاتیان ئەوەی خستەڕوو کە کێشەی سەرەکی لە سڵۆپی کێشەی ئاو و رێگاوبانە و وتی، " کاربۆ دروستکردنی ڕێگەکان دەستیپێکردووە. ئێمەش دڵخۆشین، بێگومان بەردەوام دەبێت بەڵام بەش ناکات. ئیستاکە رێگە سەرەکییەکان چاک دەکرێت. ئێمە چاوەڕوانین لە پیش هاتنی وەرزی سەرما رێگەکانی تریش چاک بکرێن." دێرەکچی ڕایگەیاند کە ئێمە بۆ بەهێزتر کردنی شارەوانییەکان هاوکاری شارەوانی دەکەین.

حسێن یالڤەچ-یش وتی، کاتێک کە هاوشارەوانەکان لەپێناو بەرژەوەندی گەلدا کار بکەن ئەوا هەموو کات سەرکەوتوو دەبن.

ک-ش