هاووڵاتیانی قەندیل داوای سەقامگیری ئاشتی دەکەن

یەکی ئیلۆل/١٠ی خەرمانان رۆژی جیهانی ئاشتیە بەڵام داگیرکاری تورک هەر رۆژ هاووڵاتیانی قەندیل بۆردوماندەکەن و گەلی سڤیل دەکوژێت. دەوڵەتی تورک ناهێڵێت گەل لە نێوئاشتیەکی مایندەدا لە هەرێمی خۆیان بژین.

دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هاووڵاتیانی قەندیل بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیانکرد و رایانگەیاند، " خواستی ئێمە راوەستاندنی شەڕلە کوردستان و ئاشتیەکی مایندەیە."

گوڵستان حسێن سەبارەت بە رۆژی ١ ئیلۆل وتی، دەوڵوتی داگیرکەری تورک لە ئاشتی تێنەگەیشتووە و وتی، " ئەوانە یک رۆژی ئاشتیان بۆ هەموو جیهان دیاری کردووە هەموو دەوڵەتەکانی جیهانن. لە پێناو بەرژەوەندی خۆیانەوە باس لە ئاشتی دەکەن و لە ئەنجامی ئەم ئاشتیەدا دەیان هەزارمرۆڤ ئەکوژرێن. کاتێک منداڵ بووم تاکوو ئێستا دەوڵەتانی ئێران و تورکیا کورد و کوردستان بۆردومان دەکەن و بە بیانووی پەکەکە هەموو کات لەو ئەوهەرێمانە شەڕدەکەن و کۆمکوژی دەکەن. "

گوڵستان حسێن ڕخنەی تووندی لە بێدەنگی حکومەتی باشووری گرت و وتی، " حکومەتی باشوور و عێراق لە هەمبەر بۆردومانەکانی قەندیل بێ دەنگ دەمێنن و تەنانەت گەلی قەندیلیان لە بیرکردووە و رێیان بۆ کوشتنی کورد خۆش کردووە."

گوڵستان بانگی لە هەموو ژنانی کوردستان کرد و وتی،" بانگەوازی من بۆ هەموو ژنانی کوردستان ئەوەیە کە داوای مافی خۆتان بکەن و لە هەمبەر دوژمنی ژنان بێ دەنگ نەمێنن. چونکە هەموو ژنان لە کوردستان دا یەک پارچەن."

توانا ئەحمەد یەکی دیکە لە هاووڵاتیانی بناری قەندیل رایگەیاند، " رۆژی ئاشتی جیهانی ١ ئیلۆل، رۆژێکە بۆ راوەستاندنی شەڕ. گەلانی جیهان بە گشتی رۆژی ١ ئیلۆل وەکوو رۆژی ئاشتی پێناسە دەکەن بەلام ئاشتی لە وڵاتی ئێمە نییە و بە شین و گریان پێشوازیی لێ دەکەین. بەردەام لەدژی گەلی هەزارشەڕ و داگیرکاری بەرێوەدەبرێت."

توانا لە دوایی قسەکانیدا وتی،" بانگەوازی من بۆهەموو جیهان ئەوەیە کە رۆژی ئاشتی بکەن بە رۆژی ئاشتی مایندە و یەکسانی کۆمەڵایەتی مسۆگەر بکەن تا کوو لە وڵاتی ئێمەدا ئاشتیەکی مایندە جێگیرببێت."

کەژاڵ عەبدوڵا موحەمەدیش وتی، " هەموو رۆژێ فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر قەندیل بۆردومان دەکەن و دارستانەکانی قەندیل دەسووتێنن. وەکوو ئەو کۆمەڵکوژیانی کە لە ساڵانی ٢٠١١ و ٢٠١٩ لە کورتەک لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکەوە کرا. لە ئەنجامی هەردوو بۆردومانەکەدا ٨ کەس ژیانیان لە دەستدا. ئێمە داوادەکەین کە ئاشتی جێگیربێت، بۆ ئەوەیکە ژیانێکی ئاشتیانە لە کوردستان هەبێت و شەڕ و کوشتن دوایی بێت. "

ک-ش