هاوڵاتییەکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لە چەمچەماڵ کۆژرا

تەرمی هاوڵاتیەکی ڕۆژئاوای کوردستان لەشارۆچکەی چەمچەماڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ، لەشارۆچکەی چەمچەماڵی سەر بەپارێزگای سلێمانی، تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن ٢٥ ساڵی ڕۆژئاوای کوردستان دۆزرایەوە.

بەوتەی سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ئەو هاوڵاتییە ناوی، محەمەد ئەمین ڕوومیە، لەدایک بووی ساڵی ۱۹۹٥ و ئاوارەی ڕۆژئاوایی کوردستانە و خەڵکی شاری کۆبانێ-یە، دانیشتوی شارۆچکەی چەمچەماڵ بووە.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، وتیشی: ئەو کەسە بەیانی ئەمڕۆ لەماڵ دەرچووە و وتویەتی دەڕۆمە لای هاوڕکانم بۆ دۆمینە کردن، دواتر لەماڵەوە زۆر تەلەفونیان بۆ کردووە، تەلەفونەکەی داخراوە و ئەوانیش ڕاستەوخۆ پۆلیسی چەمچەماڵیان ئاگادارکردووەتەوە، دواتر لە ڕێگای جی سی سی ـ یەوە، تەرمەکەی لەنزیک زانکۆی چەرموو، لەناو ئۆتۆمبیلەکەی خویدا دۆزراوە و فیشەکێک بەسەرییەوەیە بووە.

بەپێی زانیارییەکان تەرمی گەنجە ڕۆژئاواییەکە، ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە بە مەبەستی پشکنین و پۆلیس دەستی بەلێکوڵینەوە کردووە لە ڕووداوەکە.

ز.ش