هه‌په‌گه: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی قه‌ندیلیان كرد
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی هه‌رێمی قه‌ندیلیان كردووه، به‌ڵام هیچ زیانێك به هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی هه‌رێمی قه‌ندیلیان كردووه، به‌ڵام هیچ زیانێك به هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «ڕێكه‌وتی ٨ی كانوونی دووه‌م\١٨ی به‌فرانبار له‌نێوان كاتژمێر ١٤:٣٠ و ١٥:٣٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای تورك بۆردومانی دۆڵی به‌دران-ی هه‌رێمی قه‌ندیلیان كرد له سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا.»
هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاندووه، به‌هۆی بۆردومانه‌كان هیچ زیانێك به هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه.
s.m