هه‌په‌گه ناسنامه‌ی شه‌هیدانی مه‌تینانی ئاشكرا كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه به‌هۆی هێرشی ئاسمانی سوپای توركیای داگیركه‌ر شه‌هید بووبوون.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه به‌هۆی هێرشی ئاسمانی سوپای توركیای داگیركه‌ر شه‌هید بووبوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه ڕۆژی ٢٤ی تشرینی دووه‌م به‌هۆی هێرشێكی ئاسمانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له مه‌تینان شه‌هید بووبوون.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، هه‌ریه‌كه له یۆنجا شه‌ن (ژین‌دا ئاسهاف)ی خه‌ڵكی شرنا‌خ-ی باكووری كوردستان، هه‌دیه محه‌مه‌د (سه‌ئال زاگرۆس)ی خه‌ڵكی حه‌سه‌كه-ی ڕۆژئاوای كوردستان و كورده‌وان ناسری (شۆڕش ڕۆژهه‌ڵات)ی خه‌ڵكی سنه-ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ڕێكه‌وتی ٢٤ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ به‌هۆی هێرشی ئاسمانی له مه‌تینان شه‌هید بوون.
ناسنامه‌ی گه‌ریلا شه‌هیده‌كان:
ناسناو: ژین‌دا ئاسهاف |
ژین‌دا - یۆنجا شه‌ن
ناسناو: سه‌ئال زاگرۆس |
سه‌ئال - هه‌دیه محه‌مه‌د
ناسناو: شۆڕش ڕۆژهه‌ڵات |
شۆڕش - كورده‌وان ناسری
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «ئێمه به‌خۆشه‌ویستی، به‌ڕێز و منه‌ته‌وه یادی هاوڕێیانی قه‌درگرانی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ر یه‌كه‌یان له به‌شێكی كوردستانه‌وه هاتوون و له‌سه‌ر هێڵی سه‌رفرازیی ڕێبه‌ر ئاپۆ یه‌كیانگرتووه‌ته‌وه. ئه‌وان له دژی جموجۆڵی داگیركاریی دوژمن وه‌ستانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی ئازادیی گه‌له‌كه‌مان بنووسنه‌وه. سه‌ره‌خۆشی سه‌ره‌تا له خانه‌واده‌ی شه‌هیده قه‌درگرانه‌كانمان و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه تێكۆشانی ئازادیی گه‌لی كوردستان و ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ بگه‌یه‌نینه سه‌ر و هه‌میشه یادی شه‌هیده‌كانمان بكه‌ینه‌وه.»
s.m