هه‌په‌گه هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر لیوای ڕووبارۆك
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له ڕێی ئامێری بۆمبڕێژكراوی ئاسمانییه‌وه هێرشییان كردووه‌ته سه‌ر لیوای ڕووبارۆك-ی سوپای توركیا.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له ڕێی ئامێری بۆمبڕێژكراوی ئاسمانییه‌وه هێرشییان كردووه‌ته سه‌ر لیوای ڕووبارۆك-ی سوپای توركیا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه‌كانی سوپای تورك زانیاری دا.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
١ی كانوونی دووه‌م\١١ی به‌فرانبار كاتژمێر ٨، هێزه‌كانمان به ئامێری بۆمبڕێژكراوی ئاسمانی هێرشیان كرده سه‌ر لیوای ڕووبارۆك له ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ و ئامانجه‌كانیان پێكا. ده‌رباره‌ی هه‌ژماری كوژراو و بریندارانی دوژمن زانیاری به‌ده‌ستنه‌خرا. سوپای توركی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه له ده‌وروبه‌ری لیواكه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر، ٢ی كانوونی دووه‌م\١٢ی به‌فرانبار بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كرد. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دانی نیوه‌ڕۆ هه‌تا ئێواره بۆردومانی سنووری گونده‌كانی فله‌ها، سیدا، شه‌هید شاهین، كاركه‌ر، چه‌مچۆ و ده‌وروبه‌ری ئاڤا زێ-یان كرد له ناوچه‌ی زێ. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان كاتژمێر ١٦ دۆڵی كۆنفرانس-ی هه‌رێمی ئاڤاشین، كاتژمێر ١٨:٤٠ ده‌وروبه‌ری گوندی گسێی هه‌رێمی گارا-یان بۆردومان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كان زیان به ڕه‌ز و باخی گوندنشینان گه‌یشت. هێزه‌كانی گه‌ریلا هیچ زیانێكیان پێنه‌گه‌یشتووه.
s.m