هه‌په‌گه یادی فه‌رمانده جومعه مێردین-ی كرده‌وه
هه‌په‌گه یادی فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی مێردین جومعه مێردین-ی كرده‌وه كه له ئه‌یلوولی ٢٠١٨ له چیای باگۆك شه‌هید بوو. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «ناهێڵین خوێنی شه‌هیدان به‌فیڕۆ بڕوات.»
هه‌په‌گه یادی فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی مێردین جومعه مێردین-ی كرده‌وه كه له ئه‌یلوولی ٢٠١٨ له چیای باگۆك شه‌هید بوو. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «ناهێڵین خوێنی شه‌هیدان به‌فیڕۆ بڕوات.»
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و یادی فه‌رمانده‌ی هه‌په‌گه له هه‌رێمی مێردین جومعه مێردین (محه‌مه‌د سه‌عید سوره‌ر)ی كرده‌وه كه له ٦ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ له چیای باگۆك له شه‌ڕێكدا له‌گه‌ڵ سوپای توركیای داگیركه‌ر شه‌هید بوو.
ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
به‌رخۆدانی گه‌ل و بزووتنه‌وه‌كه‌مان له دژی شه‌ڕی قڕكردن كه سیسته‌می ده‌وڵه‌تی توركی مێتینگه‌ر ده‌یكات، به قوربانی دانی گه‌وره ده‌كرێت و نزیكه له سه‌ركه‌وتن. گه‌له‌كه‌مان كه نكۆڵی له هه‌بوونی ده‌كرا و له كۆیلایه‌تی ڕزگاری بوو، ئه‌مڕۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بووه‌ته ئه‌كته‌رێكی گرینگ. ئه‌مڕۆش بێناسنامه‌یی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا ده‌سه‌پێنرێت. له‌م پڕۆسه‌یه‌دا كه شه‌ڕی قڕكردنی دژ به گه‌له‌كه‌مان به‌تووندی به‌رده‌وامه، گه‌له‌كه‌مان و مرۆڤایه‌تیی پێشكه‌وتنخواز له‌نێو هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا خاوه‌نداره‌تی له تێكۆشانی ئازادیمان ده‌كات و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هیوا و ڕزگاری ده‌یبینین.
تێكۆشانی ئێمه ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر نزیك ده‌بێته‌وه له سه‌ركه‌وتن. بێگومان ئه‌مه له سایه‌ی شه‌هیدانی قاره‌مانی ئێمه به‌دی هاتووه كه بێ دوودڵی گیانی خۆیان فیدا كرد و چوونه ڕیزه‌كانی پێشه‌وه‌ی تێكۆشان. له سایه‌ی هه‌زاران شه‌هیدی قاره‌مانمان، سه‌لمێنراوه كه تێكۆشانی ئێمه شكست ناهێنێت. ئه‌گه‌ر گه‌ل و تێكۆشانێك خاوه‌نی ئه‌و فیداییانه بێت كه گیانی خۆیان له‌پێناویدا فیدا بكه‌ن، كه‌س ناتوانێت له به‌رانبه‌ر ئازادی بوه‌ستێته‌وه. په‌كه‌كه ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه و وه‌ك پارتییه‌كی شه‌هیدان پێداگره كه له چوارچێوه‌ی دڵسۆزی بۆ شه‌هیدان تێكۆشانی ئازادیی گه‌لی كورد سه‌ربخات. ئامانجه گه‌وره‌كان قوربانیی گه‌وره‌یان هه‌یه. هاوڕێیانی ئێمه كه له‌پێناو دۆزی ئازادی‌دا قوربانی گه‌وره‌یان دا و گه‌یشتنه ئاستی شه‌هیدبوون، هه‌موو به‌هاكانی ئێمه‌ن، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی هێزن و باوه‌ڕیی ئێمه به سه‌ركه‌وتن پته‌و ده‌كه‌ن.
هه‌ڤاڵ جومعه كه له ته‌مه‌نێكی لاوی‌دا هاته نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشانی ئازادیی كوردستان، ماوه‌یه‌كی درێژ له زۆر مه‌یدانی شه‌ڕ به فیداكارییه‌كی گه‌وره به ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیی هه‌ستا. له‌و ڕۆژه‌وه كه هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشان تا ئه‌و كاته‌ی شه‌هید بوو، ڕۆڵه‌یه‌كی هێژای گه‌ل و پارتییه‌كه‌ی، شه‌ڕڤانێكی زیره‌ك، فه‌رمانده‌یه‌كی قاره‌مان، میلیتانێكی بوێر و هاوڕێیه‌كی گرانبه‌ها بوو. له سه‌رحه‌د تا هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، له چیاكانی بۆتان تا هه‌رێمی مێردین له زۆر ده‌ڤه‌ر تێكۆشا. به ئیراده‌یه‌كی گه‌وره له ئاستی كاری سه‌ختدا بوو و ڕه‌نجێكی زۆری دایه تێكۆشان و هاوڕێیانی خۆی، بوو به میلیتان و فه‌رمانده‌یه‌كی هێژا كه جێی خۆی له دڵی هه‌ڤاڵانیدا كرده‌وه. به دروستی، ڕه‌نجده‌ری، فیداكاری و بوێری، له شه‌ڕڤانییه‌وه تا فه‌رمانده‌یی هه‌رێمه‌كه، به ئه‌ركی شۆڕشگێڕی هه‌ستا و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی مێژویی خۆی جێبه‌جێ بكات به‌جۆشێكی گه‌وره هه‌ڵسوكه‌وتی كرد.
هاوڕێ جومعه ساڵی ١٩٩٢ له هه‌رێمی سه‌رحه‌د ده‌ستی به تێكۆشانی گه‌ریلایه‌تی كرد و له ماوه‌یه‌كی كورتدا بوو به شاره‌زایه‌ك. له ٢٦ ساڵی گه‌ریلایه‌تیدا له زۆر ئاستدا به ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیی خۆی هه‌ستا. هه‌ڤاڵ جومعه وه‌سێتی شه‌هیدانی وه‌ك فه‌رمان بۆ خۆی ده‌بینی و ساڵی ٢٠١٦ بۆ ئه‌وه‌ی تێكۆشان گه‌ش بكات جارێكی دیكه ڕووی له هه‌رێمی باكوور كرد. له هه‌رێمی مێردین به ئه‌ركی فه‌رمانداره‌تیی هه‌رێمه‌كه هه‌ستا. به كه‌سایه‌تیی خۆی له پارتیدا، به هه‌ڵوێسته دڵنزمه‌كه‌ی و ڕه‌نجده‌ریی خۆی، شوێنێكی گه‌وره‌ی له دڵی گه‌لی وه‌ڵاتپارێزماندا كرده‌وه. هاوڕێ جومعه بۆ هاوڕێكانی بوو به فه‌رمانده‌یه‌كی نموونه‌یی. دوایین جار كاتێك به ئه‌ركی فه‌رمانداره‌تیی هه‌رێمی مێردین هه‌ڵده‌ستا، ٦ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ له ناوچه‌ی باگۆكی سه‌ر به نسێبین له شه‌ڕی دژ به سوپای توركی فاشیست - داگیركه‌ردا قاره‌مانانه شه‌ڕی كرد و شه‌هید بوو.
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵی شه‌هیدمان:
ناسناو: جومعه مێردین
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د سه‌عید سوره‌ر
شوێنی له‌دایكبوون: مێردین
ناوی دایك و باوك: سوڵتان - عه‌زیز
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٦ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ - باگۆك
به ناوی هاوڕێیانی تێكۆشانی، به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه له كه‌سایه‌تیی هاوڕێ جومعه‌دا یاد و قاره‌مانه‌تیی شه‌هیدانی خۆمان سه‌ربخه‌ین و به ئازادیی ڕێبه‌رایه‌تی و ئازادیی وه‌ڵاته‌كه‌مان كوردستان خاوه‌نداره‌تی له یادیان بكه‌ین. ئێمه ده‌ڵێین؛ خوێنی شه‌هیدانمان به‌فیڕۆ ناڕوات. سه‌ره‌خۆشی به‌تایبه‌ت له خانه‌واده‌ی هێژای شه‌هیده‌كه‌مان، گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی مێردین و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین. بانگی لاوانی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ر ڕێبازی جومعه‌كان تێبكۆشن.
s.m