هۆزات: شەڕبەرهەمی مەترسیداری عەقڵیەتی پیاوسالاریە

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆماجڤاکێن کوردستان-کەجەکە بەسێ هۆزات وەبیری هێنایەوە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٣ بەدواوە لەپێناو چارەسەری ئاگربەستی ڕاگەیاندووە و وتی: "شەڕ بەرهەمێکی چەپەڵ و مەترسیداری عەقڵیەتی پیاوسالاریە، دژی ژیانە".

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بۆ مانگ نامەی (نەوای ژن) قسەیکرد.

'کێشەی کورد لە کێشەکانی دیکە ناچێت، کێشەیەکی نێونەتەوەییە'

هۆزات ڕایگەیاند، کێشەی کورد جیاوازترە لە کێشەکانی جوگرافیای دیکە و وتی: "کێشەیەکی نێونەتەوەییە. لایەنی هەرێمی و نێونەتەوەیی هەیە. دەوڵەتی تورک وەکو بنکەیەکی ئیمپریالیزم لە ناوچەکە دامەزرا. کوردیان کردە قوربانی ئەو پلانە. دوای پەیمانی لۆزان لە ساڵی ١٩٢٣ دەوڵەتی تورک لەسەر نکۆلیکردن و نەهێشتنی کورد دامەزرا. بۆیە دەوڵەتی تورک هۆکاری بنەڕەتی ئەو کێشەیەیە. هەتا سیاسەتی ئەو دەوڵەتە نێونەتەوەییانەی ناتۆیان دامەزراندووە لەبارەی کورد و تورکیا نەگۆڕێت، دەوڵەتی تورک واز لە سیاسەتەکەی لەمەڕ دوژمنایەتی کورد ناهێنێت، سەختە ئەو کێشەیە چارەسەر بێت. لەو بابەتەوە پێویست بە گۆڕانێکی سیاسی و عەقڵیەتی بنەڕەتی هەیە".

هۆزات ئاماژەی بەوەش کرد، دەوڵەتی تورک دەوڵەتێکی قڕکەرە، مێژووەکەی بە قڕکردن و کۆمەڵکوژییەکان پڕ کردوەتەوە، زیاتر لە سەد ساڵە قڕکردنی کەلتوریی لەدژی کورد بەڕێوە دەبات و خاوەن عەقڵیەتێکی لەو شێوەیەیە کە لە چوارچێوەی نەهێشتنی کورد دەتوانێت هەبێت.

هۆزات باسی لەوەش کرد، تێکۆشانی دیموکراسی لەدژی ئەو سیاسەتە و عەقڵییەتی قڕکەر و فاشیست زۆر گرنگە و ڕایگەیاند، تێکۆشانێکی لەو شێوەیەی ڕێکخراو و هەوڵدانێکی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕ یەکبوونییەکەی بنەمای ژیانی فاشیزمی قڕکەریی ناهێڵێت.

هۆزات ئەوەشی بیر هێنایەوە کە ڕێبەرەکەیان لە ساڵی ١٩٩٣وە بۆ چارەسەری دیموکراتیکی کێشەی کورد ئاگربەست ڕادەگەیەنێت و چەندین پرۆژەی چارەسەری ئامادە کردووە هەوڵی زۆریشی داوە.

هۆزات ڕاشیگەیاند، دەسەڵاتدارە فاشیستە قڕکەرەکانی دوژمنی کورد، وەکو قۆناغی ئامادەکاریی شەڕێکی گەورەتر سودیان لە قۆناغەکانی ئاگربەست وەرگرتووە، بەکاریان هێناوە، لە هەمووشیان زیاتر ئاکەپە سوودی لەو ئاگربەستانە وەرگرتووە و کردویەتی بە شەڕی تایبەت.

دەوڵەتی تورک خاوەن عەقڵیەتێکی قڕکەرە

هۆزات ئاماژەی بەوەش کرد، "بۆ ئەوەی قۆناغی ئاگربەست بگۆڕین بۆ قۆناغی چارەسەری دیموکراتیک، پێویستمان بە عەقڵیەت و سیاسەتی دیموکراتیک هەیە. ئەوەش دەوڵەتی تورک نییەتی. دەوڵەتی تورک و ئیدارەکەی خاوەن عەقڵیەت و تێگەیشتنێکی قڕکەری فاشیستە. تاکڕەوە، نەژادپەرستە." هۆزات ئاماژەی بەوەش کرد، دەوڵەتی تورک دوژمنی دیموکراسیی و ئازادییە و وتی: "ئاکەپە لە ئاستێکی بەرزدا نوێنەرایەتی ئەو عەقڵیەتە دەکات. هەموومان بینیمان کە کێشەی کوردی چۆن بەکارهێنا. ئەو عەقڵیەتی نکۆلیکردن و لەناوبردنە، گەورترین بەربەستی بەردەم کێشەی کوردە".

دوژمنایەتیکردنی کورد کۆتایی بە ڕەوایەتی ئاکەپە هێنا

هۆزات ڕایگەیاند، لە قۆناغی دەسەڵاتی ئاکەپەدا، بەهاکانی تورکیا هەموویان کۆتاییان پێ هێنرا و وتی: "بۆ ئەوەی دەسەڵاتە قڕکەر و فاشیستییەکەی درێژە پێبدات، بەهایەک نەماوە هێرشی بۆ نەکات، بەکاری نەهێنابێت. ئەو دوژمنایتییەی بەرانبەر کورد دەیکات، وایکرد کە لە ناوەوە وە دەرەوەی وڵاتیش کۆتایی بە ڕەوایەتی ئاکەپە بێت. بەتایبەتی هاوپەیمانیەتی لەگەڵ مەهەپە کۆتایی بە ئاکەپە هێنا. ئاکەپە ئێستا بوەتە مەهەپە، بە پێچەوانەی 'ئەرکەکانی' دامەزراندنی خۆی دەجولێتەوە، جگە لە شەڕ، کۆمەڵکوژی و داگیرکاریی، بیر لە هیچ شتێکی دیکە ناکاتەوە. وای لێهاتوە کە جگە لە شەڕ و کۆمەڵکوژیی ناتوانێت بەڵێنی هیچ شتێکی دیکە بە کۆمەڵگە بدات".

چارەسەری دیموکراتیک، بە تێکۆشانی  دیموکراسی دێتەدی

هۆزات ڕایگەیاند، چاوەڕوانیکردنی چارەسەری دیموکراتی لە عەقڵییەتی قڕکەری فاشیست، بە قسەیەکی زۆر سادە 'نەزانانە'یە وتی: "چارەسەری دیموکراتیک بە تێکۆشانی دیموکراسی دێتە دی. تاوەکو لە تورکیا خەباتێکی بەهێزی دیموکراسی و ئاشتی بەڕێوە نەچێت، زەمینە و دەرفەتی چارەسەری دیموکراتیک ناخوڵقێت. ئەوەی کە دەوڵەت و دەسەڵاتی قڕکەر و فاشیستی ئێستا لاواز دەکات و زەمینەی دیموکراسی دەخوڵقێنێت، تێکۆشانێکی بەهێزی سیاسی و کۆمەڵایەتییە".

'شەڕ بەرهەمێکی مەترسیداری عەقڵیەتی پیاوە'

لە درێژەی قسەکانیدا هۆزات سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەو شەڕەی لە ناوچەکە ڕوودەدات، کاریگەری شەڕ لەسەر ژنان و هێزی چارەسەریی و وتی: "شەڕ بەرهەمی پیاوسالارییە. پیاوی دەسەڵاتدار، دەسەڵاتەکەی بە شەڕ بەهێز کردووە و درێژەی پێداوە. دەوڵەت جەستەی دەسەڵاتدارییەتی پیاوسالارییە. شەڕیش خۆراکی ئەو جەستەیەیە. ئەو خۆراکە بۆ پیاوی دەسەڵاتدار سەرچاوەی بنەڕەتی بەخێوکردنە، بۆ ژن، کۆمەڵگە و سرووشتیش ژەهری کوشتنە. شەڕ بەرهەمێکە دژی ژن، دوژمنی ژنە. شەڕ بەرهەمێکی مەترسیدار و چەپەڵی عەقڵیەتی پیاوە. لەدژی ژیانە. لە کاتی دامەزرانی دەوڵەت و دەسەڵاتدارییەتی پیاوی سەردەست بەدواوە، شەڕ هەیە، لەدژی ژن، سروشت و ژیان کۆمەڵکوژی کراوە. هاوتەریبی ئەو ڕاستییە بەردەوام تێکۆشان بۆ ژیانێکی شکۆدار لەدژی شەڕ هەیە. ژنیش بوەتە پێشەنگی ئەو تێکۆشانە. بەهاکانی مرۆڤایەتی لە سایەی ئەو بەرخۆدانەی ژن پارێزراوە. لەم سەردەمەشدا بەهێزترین تێکۆشان لە لایەن ژنانەوە لەدژی شەڕ دەکرێت".

هۆزات باسی لەوەش کرد کە لە شەڕی جیهانیی سێیەمدا، قورسترین ئازار ژن دەیچێشێت و وتی: "بەها مرۆییەکان بەو شەڕە لەناودەبرێن. بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی کورد بەرخۆدانێکی بەهێز هەیە. ژنانی عەرەب، ئاسور، سریان، تورکمەن بەرخۆدان دەکەن و تێدەکۆشن. بزووتنەوەی ژنانی تورکیا، بزووتنەوەکانی ژنانی جیهان ئەم ساڵانەی دوایی ئیرادەیەکی گرنگی بەرخۆدانیان نیشان دا. بەڵام ئەوە بەشی ئەوە ناکات کە شەڕی پیاو و سەروەری مەترسیدار، عەقڵییەتی فاشیستی پێ لەناو ببرێت".

هۆزات ئەوەشی وت کە تێکۆشانی ڕێکخستنبوو و هێزی خۆپاراستنی ژن زۆر گرنگە و وتی: "هەرکە ژن بە تێکۆشانی خۆی ڕێکخستنبوون لە چوارچێوەی بەهاکانی ژندا ژیانێکی کۆمەڵایەتی، سیستمێکی کۆمەڵایەتی دادەمەزرێنێت، هەرکە تێکۆشان گەورە دەبێت، شەڕ و توندوتیژی دەرفەتەکانیان لەدەست دەدەن و بەو شێوەیە ئیتر ناتوانێت لەناو ببات".

ک-ش