هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال لە سلێمانی شەرمەزارکرا
لە شاری سلێمانی بە دەیان کەس کۆبوونەوە و هێرشی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر شەنگال شەرمەزار کرد.
لە شاری سلێمانی بە دەیان کەس کۆبوونەوە و هێرشی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر شەنگال شەرمەزار کرد.
دوێنێ لە باخی گشتی سلێمانی خۆپیشاندانێک لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال ڕێکخرا.
ژمارەیەک کەسایەتی و ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و سیاسیەکان بەشداریان لە خۆپیشاندانەکەدا کرد و دروشمی 'هەڵوێست لەدژی کۆمەڵکوژی شەنگال، هەڵوێستە لەدژی داعش و تورکیا' و 'نا بۆ کۆمەڵکوژی ژنان و نژی بەرخۆدانی ژنانی شەنگال' وترانەوە.
لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لوقمان حەسەن ئامادەکار و چالاکوان قسەی کرد.
لوقمان حەسەن ڕایگەیاند، هەر دەستدرێژیەک لەسەر شەنگال، دەستدرێژیە لەسەر خاکی عێراق. هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە بە فەرمی بەشێکن لە هێزەکانی پاراستنی عێراق. پێویستە لەبەرامبەر هێرشەکان دەوڵەتی عێراق بێدەنگ نەبێت و لەبەرامبەر پاراستنی کوردانی ئێزدی بەرپرسیارە.
دواتر کەمپەینی 'ژن ژیانە مەیکوژە' هێرشەکەی شەرمەزار کرد.
ف.ق