هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران ٢ كۆڵبه‌ری دیكه‌یان بریندار كرد
هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران له سنووری شاری ئوورمیه و بانه ده‌ستڕێژی گوله‌یان له كۆڵبه‌ران كرد و له ئه‌نجامدا ٢ كۆڵبه‌ر بریندار بوون.
هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران له سنووری شاری ئوورمیه و بانه ده‌ستڕێژی گوله‌یان له كۆڵبه‌ران كرد و له ئه‌نجامدا ٢ كۆڵبه‌ر بریندار بوون.
تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان ڕایگه‌یاند، ڕۆژی پێنجشه‌ممه (٢٧ی كانوونی یه‌كه‌م\٦ی به‌فرانبار) هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كۆڵبه‌رانی سنووری ناوچه‌ی مێرگه‌وه‌ڕ-ی سه‌ر به شاری ئوورمیه، له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی زوبه‌یر ڕه‌حیمی بریندار بووه.
هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كه ڕایگه‌یاندووه، له‌سه‌ر سنووری ناوچه‌ی هه‌نگه‌ژال-ی شاری بانه كۆڵبه‌رێك به ناوی حه‌مید له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژیی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران بریندار بووه.
به گوێره‌ی ئامارێك له ٢٢ی كانوونی یه‌كه‌م\١ی به‌فرانبار تا ئێستا لایه‌نی كه‌م ٦ كۆڵبه‌ر له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژێمی ئێرانه‌وه بریندار كراون.
s.m