هێزەکانی رژێمى ئێران ٢ کۆڵبەری تری کوردیان بریندار کرد
هێزە ئەمنییەکانى رژێمى ئێران لە سنوورەکانى بانە و نەسود راستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەو هۆیەوە ٢ کۆڵبەریان بریندارکرد.
هێزە ئەمنییەکانى رژێمى ئێران لە سنوورەکانى بانە و نەسود راستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەو هۆیەوە ٢ کۆڵبەریان بریندارکرد.
دوێنێ چوارشەممە هێزە ئەمنییەکاى رژێمى ئێران کۆڵبەرێکى کورد بە ناوی ئامانج شوکری کوڕی تۆفیق-یان لە سنووری نەوسودی هەورامان کردە ئامانج و برینداریان کرد. ئەو کۆڵبەرە سەرباری ئەوەى هیچ کۆڵ و بارێکى پێنەبووە راستەوخۆ لەلایەن چەکدارەکانى رژێمەوە تەقەى لێکراوە برینداریان کردووە.
هاوکات هێزەکانى رژێمە لە سنووری بانە راستەوخۆ و لە پشتەوە تەقەیان لە کۆڵبەرێکى تر بە ناوی سابر موحسنى تەمەن ٢١ ساڵ کوڕی عومەر و خەڵکى شاری بانە کرد و برینداریان کرد.
ئاماژە بەوەدەکرێت، سابر موحسنى هیچ بارێکى پێ نەبووە و زۆر لە نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوە تەقەى لێکراوە.
ئەو کۆڵبەرە لەلایەن هاووڵاتییانەوە براوەتە نەخۆشخانە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێریى پزیشکدایە.
ر.م