هێزەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوچەی هەورامان ٢ هاووڵاتیان دەستگیرکرد
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی هێزەئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ٢هاووڵاتی تر لە ناوچەی هەورامان دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی هێزەئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ٢هاووڵاتی تر لە ناوچەی هەورامان دەستگیرکران.
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێ شەممە ٧ی کانوونی دوویەم'١٧ی بەفرانبارهێزەکانی سەربە ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران هەڵیانکوتایە سەرشوێنی کاری ٢ هاووڵاتی کورد لە گوندی سلێن-ی سەربەناوچەی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دوای پشکنینی شوێنەکە ٢ هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی ئارام و بورهان ئەدواییان دەستگیرکرد و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هاوکات لەهەمان رۆژدا هاووڵاتییەکی تری گوندی سلێن بەناوی بورها ئەدوایی بانگهێشتی ئیتلاعاتی سوپاکراوە و دوای چەند کاتمێر لێکۆڵینەوە ئازادکراوە.
شایانی باسەکە لە مانگی خەزەلوەردا ٤ هاووڵاتی خەلکی هەورامان بەناوەکانی زانیار مورادی، حەمید ئەحمەدی، فەردین ئەدوایی وئەنسار ئەدوایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران و دوای چەند ڕۆژ مانەوە لەئیدارەی ئیتلاعاتدا بۆ ماوەیەکی کاتی ئازادکران.
هەروەها لە چەندڕۆژی ڕابردوودا لە شاره‌كانی سنه، كامیاران و بانه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ١٢ چالاك و ژینگه‌پارێز ده‌ستگیر كراون. تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌و ١٢ كه‌سه به بیانووی نادیار ده‌ستگیر كراون و گواستراونه‌ته‌وه بۆ به‌ندیخانه‌كانی ئیداره‌ی ئیتڵاعات.
گوته‌بێژی تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان كاوه كرماشان ڕایگه‌یاند، زه‌خته‌كانی ڕژێمی ئێران له دژی ژینگه‌پارێزان زیادیان كردووه و ١٢ كه‌س له كاتی ده‌ستگیركردنیاندا كیسه‌ی ڕه‌شیان خراوه‌ته‌سه‌ر. ناوبراو گوتیشی، ئه‌و ١٢ كه‌سه له كاتی ده‌ستگیركردنیاندا لێیان دراوه، تا ئێستاش ڕێگه به پارێزه‌ر و خانه‌واده‌كانیان نادرێت كه چاویان پێیان بكه‌ون.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون بریتین له، ئارمانج قوربانی، به‌ختیار كه‌مانگه‌ر، مه‌هدی كانی سۆری، بارزان بابه‌كری، زانیار زه‌مران، فه‌رهاد محه‌مه‌د، فازڵ قه‌یتاسی، ڕه‌زا ئه‌سه‌دی، هادی كه‌مانگه‌ر، ڕه‌شید مونته‌زیری، عیسا فه‌یزی و حوسێن كه‌مانگه‌ر.
ک-ش