هەدەپە لە ئیدر بە بەدەستهێنانى رێژەى ٥٠ی دەنگەکان سەرکەوتنى بەدەستهێنا
لە ئیدر هەموو دەنگەکان جیاکراونەتەوە و ئەژمارکراون. هەدەپە ٥٠.٠٩%ی دەنگەکانى بەدەستهێناوە و بەسەر لایەنەکانى تردا سەرکەوتنى بەدەستهێناوە.
لە ئیدر هەموو دەنگەکان جیاکراونەتەوە و ئەژمارکراون. هەدەپە ٥٠.٠٩%ی دەنگەکانى بەدەستهێناوە و بەسەر لایەنەکانى تردا سەرکەوتنى بەدەستهێناوە.
لە ئیدر ئاکەپە و مەهەپە و ئیى پارتی لە هاوپەیمانیدا بوون لە دژی هەدەپە. لە دواى هەڵبژاردن هەر ١٧٠ سندوقی دەنگدانى ئیدر کرانەوە. لە ٥٦ هەزار و ١١٦ دەنگدەر، ٤٦ هەزار و ٤٣ کەس دەنگیان داوە. ٤٤ هەزار و ٣٧٣ دەنگی دەنگدەران پەسەند کراوە.
بەپێى ئەنجامەکان پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) ٢٢ هەزار و ٢٢٨ دەنگی بەدەستهێناوە، کە ئەوەش دەکاتە رێژەى ٥٠.٠٩%ی دەنگەکان و بەوەش بووە حیزبی یەکەم و براوە لە ئیدر.
هاوپەیمانیى ئاکەپە و هەمەپە و ئیى پارتى ٢٠ هەزار و ٧١٦ دەنگیان بەدەستهێنا، کە دەکاتە ٤٦.٦٨%ی رێژەى دەنگەکان.
لە ناوچەى ئارالکی ئیدر ئاکەپە، لە قەراقۆیونلو مەهەپە و لە توزلوجا حیزبى سعادەت سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.
ر.م