هەر ئەوەندە بەسە دەستبەرداری کوردستان نەبیت...

سەردار ستار ساڵی ١٩٩٦ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی بینیوە و رایگەیاند "رێبەر ئاپۆ لە کاتى ماڵئاویادا پێى وتم، هەر ئەوەندە بەسە، کە دەستبەرداری کوردستان نەبیت'. یەکێک لە هێزە بنەڕەتییەکانى تێکۆشانی من ئەو وتەیەى رێبەر ئاپۆیە".

سەردار ستار یەکێک لەو ٢٧ گەریلایەیە، کە ساڵی ١٩٩٦ لە باشووری کوردستانەوە چوون بۆ شام بۆ بینینى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد. ستار باسی بیرەوەرییەکانى خۆی لەگەڵ ئۆجالان-مان بۆ دەکات:

"من ساڵی ١٩٩٦ لەگەڵ دەستەیەک لە هەڤاڵاندا چووم بۆ شام. دەستەکەمان لە ٢٧ هەڤاڵی باشووری کوردستان پێکهاتبوو. هەر کە یەکەم رۆژ گەیشتینە شام چاومان بە رێبەرایەتى کەوت. کاتێک سەرەتا چاومان پێى کەوت لە گۆڕەپانێکى تۆپی پێ دا یارییان دەکرد. دواى ئەوە یارییەکە تەواو بوو ئێمە پێکەوە خواردنمان خوارد و رێبەرایەتى دواى نان خواردن دەستیکرد بە قسەکردن لەگەڵماندا. حەماسەت و خرۆشانى ئەو ساتە بە بەردەوامی بە زیندوویى لە دڵ و مێشکماندا ماوەتەوە. تەنانەت نەک هەڤاڵان، بەڵکو ئەو رۆژنامەنووس و هونەرمەندانە، کە لە دەرەوە هاتبوون هەمان حەماسەت و خرۆشان و ورەی گەورەیان تیادا دروست بوو بوو. بێگومان بینیى رێبەرایەتى بۆ هەڤاڵان تامەزۆرییەکى زۆر گەورە بوو. بۆیە من ئەوە بۆ خۆم بە شانسێکى گەورە دەزانم.

  بێگومان بزووتنەوەى پەکەکە لە رێبەرایەتى و شەهیدان پێکهاتووە. ئەگەریش کەم بێت ماوە ماوە لەگەڵ شەهیداندا ماوینەتەوە، بەڵام کاتێک مرۆڤ رێبەرایەتى دەبینێت ئەو بینینە بۆ مرۆڤ دەبێت پاڵپشتییەکى جیاواز. بۆیە ئەگەر کەسێک وردبین بێت لە کاتى مانەوەى لەگەڵ رێبەرایەتیدا هەست بە گۆڕانکاری لە خۆیدا دەکات. کەسایەتى بەو جۆرە دەبێت. بێگومان ئەوە بۆ منیش هەر وابوو. دواى ئەوەى من رۆیشتم باشتر لە رێبەرایەتى  تێگەیشتم، چونکە پێشتر ئێمە دونیایەکى بچووکمان بۆ خۆمان دروستکردبوو. یانی ئێمە بە تەواوى بەو شێوەیە سەیری ژیانمان دەکرد و بەو شێوەیە لێکدانەوەمان بۆ دەکرد، بەڵام دواى ناسینى رێبەرایەتى لەوە تێگەیشتین کە ئێمە چۆن دەتوانین لە بەرە جیاوازەکانى ژیاندا، چۆن سەیری رووداو دیاردەکان بکەین، رێبەرایەتى جیهانێکى گەورەى هەیە و تێگەیشتن لێ هەر وا ئاسان نییە.

'هەموو جموجوڵێکى رێبەرایەتى بۆ ئێمە وانەیەک بوو'

هیچ یەک لە جموجوڵەکانى بە رێکەوت نەبوون. هەموو جموجوڵەکانى مانادار بوون و بە تێگەیشتنێکی قوڵەوە ئەنجامى دەدان. بە بەردەوامى بۆچوونەکانى یان جوڵەیەکى زۆر شت و مانای لە خۆی دەگرت. تەنانەت جارێکیان لە یەکێک لە وانەکاندا هیچ قسەیەکى نەکرد. یانی شێوازی رێبەرایەتى بۆ پەروەرەدە تەنها تیۆری نەبوو. خۆی لە خۆیدا هەموو ژیانى بۆ ئێمە پەروەردە بوو. لەبەر ئەوەش هەر جموجوڵێکى، هەر هەنگاوێکى بۆ ئێمە وانەیەک بوو. لەبەر ئەوەش رێبەرایەتییەکى مێژوویى بوو. کەسایەتییەکى مێژوویى بوو. یانی هەموو جوانییەکانى لە خۆ گرتبوو. قوڵترین هەستەکان لە کەسایەتى ئەودا خۆیان دەخستەڕوو.

ریبەرایەتی هیچ کات وتەکان و قسەکانى لە پەروەردەیەکى تردا دووبارە نەدەکردەوە. لەبەر ئەوەش خاوەنی شێوازێک بوو، کە بە بەردەوامى خۆی نوێ دەکردەوە، خاوەنی ئاخێورگە و لێبوردبوونەوەیەکى بەو رادەیە قوڵ بوو. لەبەر ئەوەى وانەکانى ئێمە هەموو کات هەمەرەنگ و دەوڵەمەند و جیاواز بوون، ئێمە لە راستیى لێبوردبوونەوە تێدەگەیشتین.

'ئەو وتەیەى ئەو کە من هەرگیز لە بیرم نەکرد...'

دواى ئەوەى من گەڕامەوە بۆ وڵات، من هەرگیز ئەو وتانەى رێبەرایەتی بۆ کە منى کردبوون لە بیر نەکرد و بە بەردەوامی لەسەر بنەماى ئەو وتانە  درێژە بە رێگاى خۆم دەدەم. لە کاتى ماڵئاوایکردندا یەک بە یەک هەڤاڵانى لە باوەشکرد. لە کۆتایدا و کاتێک منی لە باوەش کرد وتى 'دەستبەرداری کوردستان نەبە، هەر ئەوەندە بەسە. لە وڵاتى خۆت رامەکە...'

ئەو وتەیەى سەرۆکایەتى بۆ من بووە هێزی سەرەکیى تێکۆشان. من هەموو کات ئەو بەڵێنە، کە هەرگیز دەستبەرداری وڵاتى خۆم و نەبم و تێکۆشانی خۆم قوڵتر بکەم، بۆ خۆم دووبارە دەکەمەوە. بۆ ئەوەى جارێکیتر لە چیا ئازادەکانى کوردستان رێبەرایەتى ببینم، من بە هەموو هێزی خۆمەوە درێژە بە تێکۆشان دەدەم...".

ر.م