'هەزاران گەریلا لە سەرڕێبازی سمکۆ سەرهەڵدانن'

بۆ هەشتەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سمکۆ سەرهەڵدان، فەرماندەی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە - YRK)، گەریلاکانی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان قسەیان کرد. گەریلاکان ڕایاگەیاند، بە بەشداربوونیان زیاتر خاوەنداری لە تێکۆشانی شەهید سمکۆ سەرهەڵدان دەکەن.

گەریلاکانی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە - YRK)، لە هەشتەمین ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەی یەرەکە سمکۆ سەرهەڵدان یادی ئەو شەهیدیان کردەوە و بەڵێنی بەردەوامی ڕێبازەکەیان دا.

گەریلاکانی یەرەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد و وتیان:

'وەکو فەرماندە عەگید، سمکۆش هەڵمەتێکی گەورەی دەستپێکرد'

رۆدا ئامەد: شەهید سمکۆ، عەگیدی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو و لەو ڕێگەیەدا تێکۆشانێکی بێ هاوتای ئەنجام دا. ئێمە گەریلاکانی یەرەکە خاوەندار لە تێکۆشانی شەهید سمکۆ دەکەین. بەڵێن و پەیمان دەدەین لە سەر ڕێبازی شەهید سمکۆ جارێکی دیکە تێکۆشان گەورەتر بکەین. شەهید سمکۆ وەکو نەوەی قازی محەمەد لە ڕێگەی شۆڕشگێڕیدا هەڵمەتێکی گەورەی دەستپێکرد. لە بەرپرسیارییەتی شۆڕشگێڕیدا، لە سەنگەری هەرە پێشەوە بوو. ئەو هاوڕێیانەی لەژێر فەرماندەیی ئەودا بوون، دەیانەویست شایستەی ژیانی وەکو ئەو بن. لە هەڵمەتی ١٥ی ئابدا، وەکچۆن فەرماندەی ئەفسوناوی فەرماندە عەگید لەدژی داگیرکەرییدا هەڵمەتێکی کاریگەری دەستپێکرد، شەهید سمکۆش لە شەڕی قەندیل لە ساڵی ٢٠١١ لەدژی داگیرکەریی ڕژێمی ئێران هەڵمەتێکی گەورەی دەستپێکرد. بە هەستی وڵاتپارێزیی، شۆڕشگێڕیی هەڵسوکەوتیان کرد. بانگەوازی بۆ گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەتی بۆ گەنجانی ناوچەی موکریان دەکەم کە لەسەر ڕێبازی شەهید سمکۆ سەرهەڵدان بڕۆن، بۆ ئەوەی تێکۆشان گەورە بکەین بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا ببن.

هەزاران شەڕڤان لەسەر ڕێبازەکەی دەڕۆن

دڵپاک فورات: ئێمە گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەنداری لە تێکۆشانی شەهید سمکۆ دەکەین. هەزاران شەڕڤان لەسەر ڕێبازی شەهید سمکۆ دەڕۆن، ئەویش یەکێکە لەوان.

'لەسەر ڕێبازی شەهید سمکۆ بڕۆن'

جیلۆ داڵاهۆ: ساڵی ٢٠١١ ڕژێمی ئێرانی داگیرکەر هێرشێکی کردە سەر گەریلاکانی کوردستان. ڕاستییەکەی هێرشەکە بۆسەر گەلی کورد بوو. ئەوەی پێشەنگایەتی ئەو شەڕەی کرد لەدژی داگیرکاریی، شەهید سمکۆ سەرهەڵدان بوو. بانگەوازی من بۆ هەموو گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە با لەدژی داگیرکاریی هێزەکەیان بکەنە یەک و لە سەر ڕێبازی شەهید سمکۆکان بڕۆن.

شەهید سمکۆ بۆ ئێمە بووە هێڵی تێکۆشان

ئەڤینار میرکان: شەهید سمکۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێڵی فەرماندەیی پێشخست. شەهید سمکۆ سەرهەڵدان لە شەڕی قەندیلدا بە هەڤاڵییەتی و فەرماندەییەکەی لە ڕێگەی ڕاستدا هێڵێکی پێشخست. دەوڵەتی ئێران ئەو کاتە دەیوت: "دوای دە ڕۆژ قەندیل لەناو دەبەین." بەڵام نەیانزانیبوو بە پێشەنگایەتی فەرماندەکانی وەکو شەهید سمکۆ سەرهەڵدان بەو شەڕەی دەستیپێکردووە، ناهێڵێت بستێک لە خاکەکەمان بکەوێتە دەست دوژمن. بە ڕۆحی ئاپۆییەوە ئەو شەڕە کرا. هەموو هەڤاڵانی دەوروبەری هەڤاڵ سمکۆ، بە گیانفیداییەک و قارەمانییەکی گەورەوە شەڕیان کرد و سەرکەوتن. هەڤاڵ سمکۆش بۆ ئێمە بووە هێڵی تێکۆشان.

خاوەنداری لە هەڵوێست و کەسایەتی شەهید سمکۆ بکەین

جودی سنە: شەهید سمکۆ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکو هێڵێک بوو، ئێمەش وەکو گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەو هێڵەدا دەڕۆین. شەهید سمکۆ بە بەرخۆدان و بەشداربوونە بێ هاوتاکەی لەدژی ڕژێمی داگیرکەری ئێران، بووە نمونەیەکی گەورەی بەرخۆدان. بەتایبەتی بانگەوازی بۆ گەنجانی بانەیی دەکەم خاوەنداری لە هەڵوێست و کەسایەتی شەهید سمکۆ بکەن."

ک-ش