هەولێر، بۆ ئازادکردنی ئیدریس سەلیم گردبوونەوەیەک بەڕێوەدەچێت
ئیدریس سەلیم، پیشمەرگەی دێرین و ئەندامی تەڤگەری ئازادی، زیاتر لە ٧ مانگە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە، نە ئازاد دەکرێت، نە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ڕوون کراوەتەوە،
ئیدریس سەلیم، پیشمەرگەی دێرین و ئەندامی تەڤگەری ئازادی، زیاتر لە ٧ مانگە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە، نە ئازاد دەکرێت، نە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ڕوون کراوەتەوە،
بڕیارە سبەینێ لەبەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەدژی دەستگیرکردنی ئیدریس سەلیم گردبوونەوەیەک بەڕێوەبچێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ڕۆژنیوز نێردراوە، ڕێکخەرانی گردبوونەوەکە داوا دەکەن، ئازادیخوازان بێ جیاوازی بەشداری لە گردبوونەوەکەی سبەی ٢-ی مانگدا بکەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، شوێن و کاتی گردبوونەوەکە بەمشێوەیەیە:
-هەولێر-شەقامی ١٠٠مەتری، بەردەم بارەگای نوێنەرایەتی نەتەوە یەگرتووەکان.
-سبەینێ پێنج شەممە، کاتژمێر ١١:٠٠