هەپەگە ئەنجامی چالاکییەکانی بەستایای بڵاوکردەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی زنجیرە چالاکییەکانی بەستا-ی وگەڤەرلە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە.

ڕاگەێندراوەکەی هەپەگە:

' چالاکی گەریلا لە گەڤەر'

هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ئاگری وشەهید پیرۆزدا لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئەیار/٤ی جۆزەردان لە کاتژمێر١١:٠٠ لە جولەمێرگ ، لە گردی شەهید زەردەشت-ی گەڤەر سوپای داگیرکەری تورکیا-یان کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا گورزی کەمەرشێکین لە سەنگەرەکانی سوپای تورکیا درا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ژمارێک سەربازی تورکیا کوژراون وبرینداربوون.

' ئەنجامی چالاکی لە بەستا'

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید دەلال ئامەد وشەهیدانی بەستا لە رێکەوتی ٢١ بۆ ٢٣ئەیار/٣١بانەمەڕ بۆ٢ی جۆزەردان لە بەستا-ی شێرناخ، لەناوچەی دەری بەڕۆژ، هێزەکانمان سوپای تورکیا-یان کردە ئامانج. ئەو چالاکییە بەسەرکەوتووانە کۆتایی پێهات. ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا نەزانراوە.

لە چۆارچێوەی هەمان هەڵمەتی شۆڕشگێڕیدا هێزەکانمان لە ٢٤ی ئەیار/٣ی جۆزەردان لە کاتژمێر ٠٩:٠٠لە بەستا، لەمەیدانی دەری لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا گورزی سەخت لە مۆڵگەی سوپای تورکیا درا و سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا لەو ناوچەیەدا دەستی بە ئۆپراسیۆنی سەربازی کرد.لەو ئۆپراسیۆنەدا فرؤکە جەنگییەکان وهیلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیا  ناوچەی گەلی سور وگردی دەرمان-یان بۆردمان کرد. لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆدا بەبێ ئەنجام ئۆپرسیۆنەکەی سوپای تورکیا کۆتایی پێهات.

ڕۆژی ٢٥ی ئەیار/٤ی جۆزەردان لەکاتژمێر ٠٦:٠٠ بەرەبەیانیدا گەریلاکانمان لە چۆارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیدا لە هەرێم-ی بەسایێ لە ناوچەی ناوەڕاستی چیای فەلاحان لەدژی سوپای تورکیا کە سەرقاڵی ئۆپراسیۆن بوون چالاکییان ئەنجامدا.

ژمارەی کوژراوانی دوژمن نەزانراوە.

ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا لەوناوچەیە بەردەوامە.

ک-ش