هەپەگە: ئەو سەربازانەی بۆسەیان دانابوویەوە خۆیان کەوتنە بۆسەوە
هەپەگە ئاشکرای کرد: لە بایەزیدی ئاگری ئەو سەربازانەی بۆسەیان بۆ گەریلا دانابوویەوە خۆیان کەوتنە بۆسەی گەریلاوە و ۱ سەربازیان کوژراوە.
هەپەگە ئاشکرای کرد: لە بایەزیدی ئاگری ئەو سەربازانەی بۆسەیان بۆ گەریلا دانابوویەوە خۆیان کەوتنە بۆسەی گەریلاوە و ۱ سەربازیان کوژراوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە ڕایگەیاند: "کاتژمێر ۱۰:۰۰ شەو، لە ناوچەی بازیدی سەر بە پارێزگای ئاگری باکوری کوردستان، ژمارەیەک سەربازانی سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا لە هەوڵی ئەوەدابوون تا بۆسە بۆ گەریلاکانان بنێنەوە، بەڵام بە وریایی گەریلاکانمان بە خۆیان کەوتنە بۆسەی گەریلاوە و لێیان دراوە و لە ئاکامی ئەوەشدا ۱ سەربازیان کوژراوە".
هەپەگە هەروەها ڕایگەیاندوە: "هەر هەمان ڕۆژ ڕژێمی تورکیا هەرێمەکانی زاپ و کارکەر و ناوچەکانی ساجا، سیدا، گەلیێ باڵندا، کونیشکا، جیلۆیا بچوک و شەهید عادل-ی بۆردمان کردووە. بەڵام بۆردومانەکە بێزیان بووە".
هـ.هـ