هەپەگە: بەڕێزەوە یادی شەهیدانی دێرسم دەکەینەوە

هەپەگە ڕایگەیاند، لە ٢٣ی حوزەیران/ ٢ی پوشپەڕدا، جیهان چەلەبی (حەقی) کە فەرماندەی ئیالەت بوو، لەگەڵ سێ گەریلای دیکە لەشەڕدا شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە، ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد.

هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئەوەی ئاشکرا کردووە:

"لە ڕاگەیاندراوێکماندا لە ٤ی ئاب/ ١٣ی گەلاوێژدا ڕامانگەیاندبوو کە لە ٢٣ی حوزەیران/ ٢ی پووشپەڕ، لە نزیک گوندی زامەکێ-ی دێرسم، لەنێوان سوپای تورکی داگیرکەر و هێزەکانماندا شەڕ دروست بوە، لەو شەڕانەدا ٤ هەڤاڵمان شەهید ببوون. لەو شەڕانەدا هەڤاڵمان حەقی (جیهان چەلەبی) فەرماندەی ئیالەتی دێرسم و ئەو هەڤاڵانەی لەگەڵی بوون عەدنان (مەحمود ئالنبای)، ڕزگار (عەبدولکەریم ئارڤاس) و سیدار (مەزلوم ئاتار) دوای شەڕێکی قارەمانە لەبەرانبەر دوژمن، شەهید بوون.

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: حەقی پیر

ناو و پاشناو: جیهان چه‌له‌بی

جێی لەدایكبوون: دێرسم

ناوی دایک و باوک: ده‌سیمه‌ - موستەفا

مێژوو و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩/ ٢ی پووشپەڕ -  دێرسم

ناسناو: عەدنان پیرۆ

ناو و پاشناو: مەحمود ئالنبای

شوێنی لەدایکبوون: ئامه‌د

ناوی دایک و باوک: شه‌ڤگول - ئەحمەد

مێژوو و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩/ ٢ی پووشپەڕ -  دێرسم

ناسناو: ڕزگار سەبری شاهین

ناو و پاشناو: عەبدولكه‌ریم ئاڤراس

شوێنی لەدایکبوون: به‌دلیس

ناوی دایک و باوک: مه‌میخان - ئە‌كره‌م

مێژوو و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩/ ٢ی پووشپەڕ -  دێرسم

 ناسناو: سیدار دێرسم

ناو و پاشناو: مەزلووم ئاتار

شوێنی لەدایکبوون: دێرسم

ناوی دایک و باوک: ئا‌مینه‌ - تەحسین

مێژوو و شوێنی شەهیدبوون: ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩/ ٢ی پووشپەڕ -  دێرسم

هەڤاڵ حەقی فەرماندەیەکی پێشەنگ و نمونە بوو

هەڤاڵ حەقی لە ساڵی ١٩٧٨ لە دێرسم لەدایکبووە و بە کەلتوری کوردی لە دێرسم گەورە بووە. وەکو هەزاران منداڵی کورد لە کوردستان گەورە بوون، حەقیقەتی دوژمنی زوو ناسیووە. لەبەرانبەر سیاسەتەکانی دوژمن و قڕکردنەکانی ساڵی ٢٠٠٤دا ڕووی لە چیاکانی کوردستان کرد و بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بووە. هەڤاڵ حەقی بە کەسایەتییە دینامیکی و فیداکارییەکەی لەماوەیەکی کورتدا لەبواری سەربازیدا زۆر پێشکەوت و ئەرکەکانی خۆی بە بەرپرسیارییەتی جێبەجێ کرد. لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هەتا دێرسم وەکو نوێنەرێکی هێڵی گیانفیدایی بزووتنەوەی ئاپۆیی بە دڵێکی ساف و پاک بەشداری خەباتەکانی کردووە.

هەتا دواهەناسە بە گیانفیدایی شەڕیان کرد

هەڤاڵانمان عەدنان، ڕزگار و سیدار-یش کاتێک دەوڵەتی تورک بە دڕندەیی هێرشی گەلی کوردی کرد، بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوون و هەر هەڤاڵێکمان بە پراکتیکی خۆی لە گەریلایەتیدا بوونە سیمبۆلی ڕەنج و گاینفیدایی. هەڤاڵانمان عەدنان، ڕزگار و سیدار لەو شوێنانەی لێی تێکۆشاون هەموو ئەرک و بەرپرسیارییەتییەکانی خۆیان بەبێ کەموکوڕی جێبەجێ کردووە. هەڤاڵانمان لەدژی ئۆپەراسیۆنەکانی داگیرکەریی سوپای تورک لە دێرسم هەتا دواهەناسەیان بەرخۆدانیان کرد و هەموو پیلانەکانی دوژمنیان لەناوبردووە.

پێش هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدانمان دەکەین، سەرەخۆشی لە گەلی کوردستان دەکەین و بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە کە خەونی شەهیدانمان لە تێکۆشانی خۆماندا بەرجەستە بکەین".

ک-ش