هەپەگە: بەڕێزەوە یادی شەهیدانی شەمزینان و ئیلح دەکەینەوە

هەپەگە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی ئاشکرا کرد کە لە شەمزینان و ئیلح شەهیدبوون. بەڕێزەوە یادی ئەو گەریلایانەی بەرز ڕاگرت کە شەهید بوونە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانیان و گەلی کوردستان کرد. یەکێک لە گەریلا شەهیدەکان خەڵکی شاری ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، زانیاری ناسنامەی ئەو گەریلایانەی کە لە ئێلهێ و شەمزینان شەهید بوون ڕاگەیاند.

هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئەم زانیارییانەی ڕاگەیاند.

"لە ڕاگەیاندراوی ڕۆژی ٢٨ی ئابی ٢٠١٩/٦ی خەرمانان بۆ ڕای گشتی بڵاومان کردەوە، کە لە ٢٤ی ئاب/ ٢ی خەرمانان، سوپای تورکی داگیرکەر لە جۆلەمێرگ شەمزینان لە گۆڕەپانی تویێ ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، لە کاتی بۆردومانکردنەکە، سێ هەڤاڵمان شەهید بوون.

زانیاری ناسنامەی ئەو هەڤاڵە شەهیدانە بەم شێوەیەیە:

ناسناو: مادۆرا ورمێ

ناو و پاشناو: سوره‌یا شایفی

شوێنی لەدایکبوون: ورمێ

ناوی دایك - باوک: گولشه‌ن – عەبدولعەزیز

شوێن و کاتی شەهیدبوون: شه‌مزینان/ ٢٤ی ئابی ٢٠١٩.

ناسناو: دژوار تۆلهلدان

ناو و پاشناو: ئازاد ناس

شوێنی لەدایکبوون: مێرسین

ناوی دایك - باوک: مه‌ریه‌م – ئیدریس

شوێن و کاتی شەهیدبوون: شه‌مزینان/ ٢٤ی ئابی ٢٠١٩.

ناسناو: ڕووكه‌ن ئە‌كین ئامه‌د

ناو و پاشناو: ڕەوشه‌ن ته‌مه‌ل

شوێنی لەدایکبوون: ئامه‌د

ناوی دایك - باوک: ڕه‌دده‌ – عەزیز

شوێن و کاتی شەهیدبوون: شه‌مزینان/ ٢٤ی ئابی ٢٠١٩.

مادۆرا ورمێ

هاوڕێمان مادۆرا ورمێ، لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. هاوڕێ مادۆرا کە لەناو کەلتورە گەشەکەی ڕۆژهەڵات گەورە بووە، لە نزیکەوە گوشار و سیاسەتەکانی تواندنەوەی سیستمی دەوڵەتی لەسەر کورد بینیوە، هاوڕێ مادۆرا کە ئەو سیستمەی لەدژی هەبوون، زمان و کەلتوری کورد هیچکات قەبوڵ نەکردووە، زۆر کەوتوەتە ژێر کاریگەری فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە ئازادی ژن، ئەو ڕاستییەی بینیوە کە لە دژی ئەو سیستمە تێکۆشانی بنەڕتی لە چیاکانی کوردستان دەتوانرێت بکرێت. لەو چوارچێوەیەدا هاوڕێ مادۆرا لە ٢٠١١ بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا دەبێت، لە ڕۆژی یەکەمەوە کە بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلای بزوتنەوەی ئازادی کوردستان بووە، دەبێتە ملیتانێکی گیانفیدا و فەرماندەیەکی زیرەک. هاوڕی مادۆرا کەلەناو هەڤاڵەکانیدا بە هەڵوێستەکانی ژیان و گیانفیدایی و زاناییەوە دەبێتە نمونەی هاوڕێیەتی. بەردەوام لەدژی دوژمن لەناو تێکۆشاندا بووە و هەموو ئەو ئەرکانەی کەوتونەتە سەر شانی جێبەجێی کردوون. هەتا ئەو ساتەی کە شەهید بووە، بۆ ئازادی گەلی کورد شەڕی کردووە و گەیشتوەتە کاروانی شەهیدان.

دژوار تۆڵهلدان

هاوڕێ دژوار لە مێرسین لەناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز هاتوەتە دنیا. هاوڕێ دژوار سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەدژی کورد لە گەورە شارەکان لە نزیکەوە بینیوە، ٢٠١٤ لەو کۆمەڵگایەی کە لە خاکی خۆی دابڕێنراوە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبێت. دوای ئەوەی کە لەناو ڕیزەکانی گەریلا جێگەی خۆی دەکاتەوە، بە دینامیەکیەتی گەنجانەی لە ماوەیەکی کورتدا تێکەڵی ژیانی گەریلا دەبێت و بە ڕۆحێکی تازەوە خۆی پێگەیاند. هاوڕێ دژوار کە بە ڕووخۆشی، ڕوونبوونەکەی کاریگەری لەسەر هاوڕێکانی هەبوو، چوبێتە هەر شوێنێک خۆشیان ویستووە. لە تێکۆشانی دژی دوژمن هەرگیز سست نەبووە و هەموو ڕۆژێک بە ئایدیۆلۆژیای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ خۆی پێشخستووە. لەدژی ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری تورکیای فاشیست بە قارەمانی شەڕی کرد و بووە خاوەن ڕەنجێکی گەورە.

ڕووکەن ئەکین ئامەد

هاوڕێمان ڕووکەن لە ئامەد لەناو جیهانێکی وڵاتپارێز هاتوەتە دونیا و گەورە بووە. هەر لە منداڵیەوە کۆنسێپتی شەڕی دەوڵەتی تورکیای فاشیستی لەسەر ئامەد بینیوە و قەبوڵی نەکردووە. هاوڕێ ڕووکەن کە بینیویەتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هیچ ڕێزێکی بۆ کورد و ئەو شتانە نییە کە پەیوەندی بە کوردەوە هەیە، لە ٢٠١٥ بەشداری ناو ڕیزەکانی بزووتنەوەی ئازادی کوردستان دەبێت و دەبێتە گەورەترین وەڵام بۆ فاشیزم. هەڤاڵمان ڕووکەن لە ڕۆژی یەکەمەوە کە هەنگاوی ناوە بەرەو چیاکانی کوردستان، هەوڵی داوە ببێتە شەڕڤانێکی بەهێز. بە پاکترین هەست لە دەوروبەری وڵاتپارێز کە بە گشتی لەناو تێکۆشاندا هەمیشە بە گیانفیدایی نزیک بووە. هەڤاڵ ڕووکەن لە فەلسەفەی ئازادی ژن-ی ڕێبەر ئاپۆ خۆی قووڵکردوەتەوە، بە نرخی هاوڕێیەتی، بە تێکۆشانەی کە داویەتی لەدژی هێرشەکانی فاشیزمی تورکیا، تێکۆشانێکی بێهاوتای کردووە. لەلایەن لەخۆبردووییەوە، بەهۆی ڕەنجدەریی و تێکۆشەرایەتییەکەی لای هەڤاڵانی هەمیشە یادی دەکرێتەوە و وەکو نمونە باسی دەکرێت.

٢٧ی ئاب/ ٥ی خەرمانان بە ڕاگەیاندراوێک بۆ ڕای گشتی ڕامانگەیاندبوو کە لە ٢٤ی ئاب/ ٢ی خەرمانان سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی کردبووە سەر گۆڕەپانی قەلانسێ لە ناوچەی ئێلهێ و ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، ٢٥ی ئاب / ٣ی خەرمانان لە ئەنجامی بۆردومانەکان دوو هەڤاڵمان شەهید بوون کە بریتی بوون لە هەڤاڵ دژوار (ئەکرەم ئاکسۆی) و هاڕوون (ئۆغور داغلی)، کە زانیارییەکانیان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: دژوار ساسۆن

ناو و پاشناو: ئە‌كره‌م ئاكسۆی

شوێنی لەدایکبوون:.ئێلهێ

ناوی دایك - باوک: ئە‌دیبه‌ – ئیحسان

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ئیلح، ٢٥ی ئابی ٢٠١٩/ ٣ی خەرمانان

ناسناو: هاڕوون به‌رخوه‌دان

ناو و پاشناو: ئوغور داغلی

شوێنی لەدایکبوون:.ئێلهێ

ناوی دایك - باوک: ئایته‌ن – وەحدەدین

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ئێلح، ٢٥ی ئابی ٢٠١٩/ ٣ی خەرمانان

هاوڕێمان دژوار ساسۆن ١٩٨٧ لە قۆزلکێ-ی ناوچەی ئێلهێ لە ژینگەیەکی وڵاتپارێز لەدایکبووە. هاوڕێ دژوار کە لە نزیکەوە فاشیزمی دەوڵەتی تورکیا داگیرکەری بینیوە، لە ٢٠١٠ بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا دەبێت و لەدژی دوژمنانی کورد، لەدژی دڕندەییەکانیان دەبێتە خاوەن هەڵوێستێکی چالاک. هاوڕێ دژوار کە لە کاتی هێرشەکانی دوژمن فراوانتر بووە، لە ئیالەتی خەرزان بە چالاکی ئەرکی وەرگرت. لەدژی دوژمن بە گیانفیدایی تێکۆشا و گورزی قورسی لە دوژمن دا. هەر ساتێک کە لەناو ڕیزەکانی گەریلا بووە، ئەو ئەرکانەی بۆ دیاری کراوە بە باشی خاوەنداری لێکردووە و بە ڕێکوپێکی ئەرکەکەی جێبەجێ کردووە. هاوڕێ دژوار کە بە ئەزموونی گەریلایەتییەکەی بووە فەرماندەیەکی پێشەنگ، ڕەنجێکی زۆری داوە. هەر ساتێکی کە ژیاوە، بۆ ئازادی گەلی کورد بووە و بووەتە یەکێک لە ملیتانە گیانفیداییەکانی حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ.

هاڕوون بەرخۆدان

هاوڕێ هاڕوونیش لە ناوەندی ئێلحێ لەدایکبووە و لە نزیکەوە سیاسەتەکانی سڕینەوە و لەناوبردنەکانی دوژمنی بینیوە لەسەر گەلی کورد. لە دژی دەوڵەتی تورکی فاشیست کە جگە لە کۆمەڵکوژییەکان شتێکی تر بە شایستەی کورد نابینێت، لە ساڵی ٢٠١٤ بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلای کردووە. لەسەر هێڵی گیانفیدایی ئاپۆیی خۆی داوەتە ئازادی گەلەکەمان و هەنگاوێکی دوو دڵی نەهاویشتووە کە بەشداری تێکۆشان ببێت. لەدژی سیاسەتەکانی قڕکەری دوژمن بۆ سەر گەلەکەمان هەتا کۆتایی شەڕی کردووە. لە ئیالەتی خەرزان هاوڕێ هاڕوون بووەتە شەڕڤانێکی نمونە، بە گیانفیدایی و بڕیاردارییەوە بوەتە ملیتانێکی کە سەری شۆڕ نەکردووە.

پێش هەموویان سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانی شەهیدانمان دەکەین، سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین، بەڵێن دەدەین ئاڵای ئازادی کە شەهیدانمان بەرزیان کردەوە، بە ڕێبەرایەتی ئازاد – کوردستانی ئازاد تاجدار بکەین".

ک-ش