هەپەگە: بەڕێزەوە یادی هاوڕێکانمان عادل، ئاندۆک و شاهین دەکەینەوە

هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە ١٩ی تشرینی دووەم لە شەڕی دژی سوپای تورکی داگیرکەردا شەهیدا بوون و ڕایگەیاند، بەلێن دەدەین ڕەنجی هاوڕیکانمان بە سەرکەوتن بە فیڕوو نەدەین.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ناسنامەی شەهیدان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە ١٩ی تشرینی یەکەمدا لە گوندی شیوەسووری ناوچەی سلۆپی شرنەخ لە نیوان هێزەکانمان و سوپای تورکی داگیرکەردا شەڕ ڕوویدا. هاوڕێکانمان عادل، ئاندوک و شاهین کە تا دوایین گولەی خۆیان شەڕیان کرد شەهید بوون. بە پێی زانیاریەکانمان لەو شەڕەدا ٣ سەربازی دوژمن کوژراون و ژمارەیەکی زۆر سەربازیش بریندارکراون.

ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: عادل جوودی

ناو و پاشناو: حوسنو کاپلان

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

دایک و باوک: قومڕی و ساڵح

شوێن و کاتی شەهادەت: ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ / جوودی

نازناو: ئاندوک سارا

ناو و پاشناو: مەحمود تاش

شوێنی لەدایکبوون: ڕوحا

دایک و باوک: فاتما و ئەمین

شوێن و کاتی شەهادەت: ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ / جوودی

نازناو: شاهین گابار

ناو و پاشناو: فەرهاد سیدار

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

دایک و باوک: ئاسیە و سولەیمان

شوێن و کاتی شەهادەت: ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ / جوودی

 

لەدژی هێرشی داگیرکەریی سوپای تورکی فاشیستی داگیرکردا، هاوڕێکانمان عادل، ئاندوک و شاهین بەشداریان لە تێکۆشانی ئازادیدا کرد. هاوڕیکانمان لەو خاکەی کە لێی لەدایکبوون  و گەورە بوون بە عەقلیەتی وڵاتپارێزی گەورە بوون و فەلسەفەی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیان ناسی. هاوڕێکانمان ئەشکەنجە و فشار و داگیرکەری دژی گەلی کوردستانیان هیچ کات قبوڵ نەکرد و بەها پیرۆزەکانیان لە هەموو ڕووەکانی ژیاندا پاراست. هاوڕێکانمان کە لە تێکۆشاندا بوون بە پارێزەری هێڵی میلیتانی ئاپۆیی، لە هەموو ڕووەکانی کاردا هەوڵیاندا ئەرکەکانیان بێ کەموکورتی ئەنجام بدەن. هاوڕێکانمان عادل، ئاندوک و شاهین لە هەر دەڤەرێک کە مانەوە بوون بە مۆڕاڵ و ئیرادە بۆ دەوروبەریان و بوون بە میلیتانی فیدایی و هەموو ساتەکانی ژیانیان بە شێوەیەکی واتادار تێپەڕاند.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە هێژاکانی هاڕێکانمان عادل، ئاندوک و شاهین دەکەن و دەڵێن سەری گەلی کوردستان ساخ بێت و بەڵێن دەدەین ڕەنجی هاوڕێکانمان بە فیڕوو نەدەین."

ف.ق