هەپەگە: لە ئامەد ٧سەرباز و لەگەڤەر کۆنترا گەریلایەک کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند ، لە چالاکیی گەریلاکاندا لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ئامەد وگەڤەر ٧ سەرباز و کۆنتاگەریلایەک کوژران.

 

بە پێی بەیاننامەکەی هەپەگە لە زنجیرە چالاکیی گەریلادا لە ئامەد ٧سەربازی سوپای تورکیا کوژران ولە ناوچەی گەڤەر-ی جولەمێرگ-یش کۆنترا گەریلایەک گەییشتە سزایی خۆی

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکییەکانی هێزەکانی گەریلا لە ئامەد و جولەمێرگ بڵاوکردەوە.

هەپەگە ڕایگەیاند: گەریلاکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستادا، دوێنێ کاتژمێر ٠٥:٣٠ خولەکی ئێوارە لە دەڤەری باشێرگە-ی جولەمێرگ چالاکییەکیان لەدژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورکیا ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی تێکشکێندرا و سێ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

هەپەگە هەروەها ڕایگەیاند، کە کۆنتراگەریلایەک بەناوی حەیدەر چەلیک کە هاوکاریی سوپای تورکیای دەکرد، ڕۆژی ٣١ی ئایار/٩ی جۆزەردان کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەکی شەو لە شارۆچکەی گەڤەری سەربە جولەمێرگ سزادرا.

لەکۆتایی ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: گەریلاکانمان دوێنێ کاتژمێر ٠٤:٠٠ی سەرلەبەیانی لەدژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە دەوروبەری پیران-ی سەربە ئامەد چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا دوو سەرباز کوژران، هەر ئەو ڕۆژە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورکیا کرایە ئامانجی چالاکیی گەریلاکان، لەو چالاکییەشدا ٢ سەرباز کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

ک-ش