هەپەگە: لە ئیدر سەربازێکی تورک کوژرا
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە ناوچەی باشانی ئیدر لە چالاکیەکی گەریلاکاندا سەربازێکی تورک کوژرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، لە ناوچەی باشانی ئیدر لە چالاکیەکی گەریلاکاندا سەربازێکی تورک کوژرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشی ئاسمانی سوپای تورکی داگیرکەر و چالاکی گەریلاکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆرشگێریدا کە لە عەیالەتی سەرهەد بەردەوامە هێزەکانمان لە ٥ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٦:٠٠ لە ناوچەی باشانی ئیدر چالاکیان بەرامبەر سەربازانی تورک لە سەر گردی ئەمنیی قەڕەقوڵی ئایدنلار ئەنجامدا. گەریلاکان لە یەکینەیەکی دوژمنیاندا کە بەرەو گردەکە دەچوو و بە پێی زانیاریەکان سەربازێک کوژراوە. یەکەکەمان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو گەڕانەوە بۆ بارەگاکانیان.
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ٥ی کانونی دووەم لە نێوان کاتژمێر ١٥:٣٠ و ١٦:٠٠ دا ناوچەکانی کارکەر و گردی جەهەنەمی هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کردووە. بۆردومانەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە."
ف.ق