هەپەگە: لە ئیدرێ ٥سەربازی سوپای تورکیا کوژران

گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستارلە ئیدرێ لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا کە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بوون چالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٥سەربازی سوپای تورکیا کوژرا. گەریلایەک شەهید بوو

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە  دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ئیدرێ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە:

" لە ڕۆژی ٣ی کانوونی دوویەم/١٣ی بەفرانبارسوپای تورکیای داگیرکەرلە دەورووبەری بارەگای سەربازی ئاخوور-ی ئیدرێ بەهاوکاری هێزەشارواوەکانی دەستی بەئۆپەراسیۆنی سەربازی کردبووە، ئەوتیمانەی سوپای تورکیا کە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆن بوون بۆ ماوەیەکی بەرچاولە لایەن گەریلاکانی ئێمەوە چاودێری دەکران و لە ڕۆژی ٤ی کانوونی دوویەم/١٤ی بەفرانبارلە کاتژمێر٠٢:٠٠ نیوەشەولەلایەن گەریلاکانی ئێمەوە کرانەئامانج.

هێزەکانی ئێمە هاوکات سەنگەری بارەگای سەربازی ئاخۆزیش-یان کردەئامانج. لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژران. لەکاتی چالاکییەکەدا هەڤاڵێکی ئێمە بەناوی ئوزگورڕونی کە بەقارەمانی لەدەژی سوپای تورکیا شەڕی دەکرد شەهید بوو.

دوای ئەوچالاکییە سوپای تورکیا ویستی بە زرێپۆشی سەربازی بێتە هانای بارەگا سەربازییەکەوە بەلام لەلایەن گەریلاکانی کرانە ئامانج وبەناچاری پاشەکشێیان کرد . دواترسوپای تورکیا لەڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە کوژراو وبریندارەکانی خۆی لە ناوچەکە گواستەوە.

زانیاری وەرد لەسەرشەهادەتی ئەوهەڤاڵەمان دواتر بڵاودەکەینەوە."

ک-ش