هەپەگە: لە ئێلح ۹ سەربازی دوژمن کوژران

هەپەگە ڕایگەیاند: لە شاری ئێلح گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار چالاکییان لە دژی سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا ئەنجام داوە و بەهۆیەوە ۹ سەرباز کوژران و ۳ی دیکەش بریندار بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پارستنی گەل (هەپەگە-HPG) بە ڕاگەیەندراوێکی نوسراو لە سەر چالاکییەکانی گەریلاکانیان و ژنە گەریلاکانی یەکینەکانی ژنی ئازاد (یەژاستار-YJA STAR ) کە دژی سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا ئەنجامیان داون و بۆردومانکردنی هەرێمەکانیپاراستنی میدیا، ئەم زانیاریانەی بڵاو کردووەتەوە: 

شرناخ

"لەڕێککەوتی ۳ی ئەیلول، لە دەڤەری دەریێ قاچێی سەر بە ناوچەی کاتۆ کە لە ڕووی ئیدارییەو سەر بە قەزا (شارستانی) ئەلکێی پارێزگای شرناخ-ی باکوری کوردستانە، یەکینەیەکی سەربازی سوپای کۆماری تورکیا بۆسەیان ناوەتەوە. یەکینەکانی هەپەگە و یەژاستار بە وردی چاودێری یەکینەکەی دوژمنیان کردووە. لە کاتژمێر ۱۹:۰۰ی ئێوارەدا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی تۆڵەکردنەوەی شەهیدان مەدیا ماوا و ڕزگار گەڤەر دا، گەریلا لە ۳ قۆڵەوە لە دژیان چالاکیان ئەنجام داوە و لە ئاکامیدا هێندەی بۆمان ڕوون بووەتەوە ۹ سەرباز کوژران و ۳ی دیکەش بریندار بوون. لە پاش چالاکییەکە ڕژێمی تورکیا بێسەروبەرانە تۆپبارانی ناوچەکەی کردووە و بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لاشەی کوژراو و بریندارەکانی گواستووەتەوە".

بەدلیس

"کاتژمێر ۱۳:۰۰ی نیوەڕۆی ڕۆژی ۲ی ئەیلول، هەلیکۆپتەرە جەنگییەکانی ڕژێمی کۆماری تورکیا بۆردومانی گەلی کەسانی ناوچەی تاتوانی سەر بە پارێزگای بەدلیس-یان کردووە. ڕژێمی تورکیا لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانییەوە بانگەشی کردووە، گوایا گەریلاکانمان زیانی گیانیان وەبەرکەوتووە، بەڵام ئەوە دوورە لە ڕاستییەوە و بۆردومانەکە زیانی بە گەریلا نەگەیاندووە و ئەو بانگەشەیەش لە چوارچێوەی شەڕی دەروونیدا کراوە و پێویستە ڕای گشتیی وریا بێت و باوەڕی پێ نەکات".

هەفتانین

"ڕۆژی ٤ی ئەیلول، لە کاتژمێر ۰۰:۱۰ی نیوەشەودا، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی تورکیای داگیرکەر بۆردومانی دەڤەری خانتوری هەرێمی هەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان کردووە. بۆردومانەکە زیانی گیانی بە گەریلا گەیاندووە و ۲ گەریلامان شەهید بوون. لە ئایندەیەکی نزیکدا ناسنامەی هەر دوو گەریلا شەهیدەکەمان بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا دەکەین".

ئاڤاشین

"ڕۆژی ٥ی ئەیلول، لە کاتژمێر ۱۰:۰۰ی بەیانیدا، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمە داگیرکەرەکەی تورکیا بۆردومانی دەڤەری وەرخەلەی هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان کردووە . لەو بۆردومانەدا گەریلاکانمان بێزیان بوون".

 

هـ.هـ