ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
لە حەفتەنین ٢ سەربازی تورک کوژران
"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتەنین کە لە هەرێمی حەفتەنینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامی هەیە، هێزەکانمان لە ١ی تشرینی دووهەم لە کاتژمێر ١٤:٠٠ لە دژی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گردی پارتیزان چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورزی قوڕسیان لە سەنگەر و بارەگاکانی دوژمن وەشاند و لە ئەنجامدا ٢ سەربازی دوژمن کوژران. سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوای چالاکییەکە بە چەکی قوڕس ناوچەکەیان تۆپباران کرد.
لە ئاگری ٣ سەربازی تورک کوژران و ١٠ سەربازی دیکەش بریندار بوون
لە ٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ لە دەوروبەری گوندی سوغوک پناری ناوچەی توتاخی ئاگری، سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێک کرد. لە سەر لە بەیانییەوە تا نیوەڕۆ لە نێوان هێزەکانی ئێمە کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکرد و سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەڕ و پێکداکان روویدا. لەو شەرەدا ٣ سەربازی تورک کوژران و ١٠ سەربازی دیکەش بریندار بوون.
٣ گەریلا کە بە قارەمانانە شەڕیان کرد، شەهید بوون
٣ لە هەڤاڵانمان کە تا دوا فیشەکیان لە دژی دوژمن بە قارەمانانە و فیداکارانە شەڕیان کرد، شەهید بوون.
کەسێکی مەدەنی لە لایەن سوپای تورکەوە کوژرا
سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەمان کاتدا لە گوندی سوغوک پنار بە پلان هاوڵاتییەکی گوندەکەیان بە ناوی موراد کایا-یان کوشت. زانیاری لەسەر هەڤاڵە شەهیدەکانیشمان دواتر بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت."
ز.ش