هەپەگە لە حەفتەنین گورزێکی لە سوپای تورک دا

هەپەگە ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە ٢٥ی کانونی یەکەم لە ناوچەی حەفتەنین لەدژی سەربازانی تورک چالاکییەکیان ئەنجامداوە. ئاماژە بەوەش کرا کە لەو چالاکییانەدا گورزی قورس لە سەنگەر و حەشارگەکانی سوپای تورک دراوە.

ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە راگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕیی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان لە ٢٥ی کانونی یەکەم لە ناوچەی خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکیان کرد، لەم چوارچێوەیەدا.

هێزەکانمان کاتژمێر ١٠:٣٠ لە دژی سەربازانی سوپای تورک لە سەر گردی شەهید ئاخین چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورزی قورسیان لە سەنگەر و حەشارگەکانی دوژمندا. ژمارەی ئەو سەربازانەی لەو چالاکییەدا کوژران و بریندار بوون نەزانراوە.

هێزەکانمان لە کاتژمێر  ١٢:٣٠یش لەدژی سەربازانی تورک لە گردی شەهید ئاخین بۆ جاری دووەم چالاکیان ئەندامدا. لەو چالاکییەشدا ژمارەیەک سەرباز کوژران و بریندار بوون، بەڵام ژمارەیان ئەوانیش نەزانراوە.

دوای چالاکییەکە کاتژمێر ١٤:٣٠ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەو ناوچەیەیان بۆردومان کرد. بۆردومانەکە هیچ زیانێکی بە هێزەکانمان نەگەیاند".